21/1/2020 09:12 PM

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت: ئاگاداری هاووڵاتیان و شوفیران و كۆمپانیاكانی كرین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكەینەوە، كەوا رەزامەندی دراوە بە تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلە مۆدیل 2017 ی كە لە گومرگی باشماخەوە داخڵی هەرێمی كوردستان كرابوون.

راشیگەیاندووە، بەبێ ئەوەی توشی سزای دارایی بن بە مەرجیك تاكو  رۆژی 2020/2/16 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی ئوتومبیلەكانیان، بەپیچەوانەوە لەدوای تیپەربوونی ئەو ماوەیە سزای دواكەوتن دەكەویتەسەر هەر ئۆتۆمبێلێك كە خاوەنەكەی سەردانی هاتوچۆی نەكردبێت بۆ تۆماركردن لە ماوەی دیاریكراودا.


خاك - راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved