22/1/2020 10:28 AM

کەسایەتییەکان-سارا پالین

"سارا لویس پالین" سیاسەتمەدار و شرۆڤەکار و نووسەر و کەسایەتییەکی پرۆگرامی تەلەفیزیۆنی راستییەکان بوو کە وەک نۆهەمین قایممەقامی پارێزگای "ئالاسکا" لە ساڵی 2006ـەوە تا کاتی دەست لە کارکێشانەوەی واتە تا ساڵی 2009 خزمەتی کرد. کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بوو بۆ کورسی جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی 2008ـدا لەگەڵ سیناتۆری "ئاریزۆنا" واتە "جان مەککین" ناونووس کرا. "سارا پالین" یەکەم کەس بوو لە ویلایەتی "ئالاسکا"ـوە کە لە لایەن پارتێکی بەناوبانگەوە بووە کاندید و هەروەها یەکەم خاتوونی کۆمارییەکان بوو بۆ جێگری سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا و دووهەمین خاتوونی"ئەمریکا" بوو کە لە لایەن پارتێکی سەرەکی ئەم وڵاتەوە پاش " جێراڵدین فێرارۆ"ـوە بۆ جێگری سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرا. کتێبەکەی ئەو هەڵا و هەنگامەیەکی ساز کرد و نزیکەی 2 ملیۆن دانەی لێفرۆشرا.
ئەو لەساڵی 1992ـدا بۆ ئەنجومەنی ماڵی "ڤاسیلا" هەڵبژێردرا و لە ساڵی 1996ـدا بووە قایممەقامی ئەو شارە. لەساڵی 2003ـدا پاش ئەوەی بۆ گەیشتن بەکورسی پارێزگار سەرنەکەوت بووە سەرۆکی ئەنجومەنی گاز و بەنزینی ویلایەتی "ئالاسکا" و بووە چاودێری هەناردە کردنی گاز و بەنزین بۆ دەرەوەی وڵات. لە ساڵی 2006ـدا بووە یەکەمین خاتوون و گەنجترین کەسێک کە بۆ پارێزگاری پارێزگای "ئالاسکا" هەڵبژێردرا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved