22/1/2020 12:47 PM

سەبارەت بە چەند یاریزانی ئێستای جیهان

هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان یەکێک لە ئاڵۆزترین باسەکانه و هەرگیز رێککەوتنێکی ئەوتۆ لەم بوارەدا نایەتە ئاراوە. کاتێک باسی تۆپی پێ ئەکەین لیۆنەل میسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە زەینماند وێنا ئەکرێن، بەڵام جگە لەم دوو یاریزانه چەندین روخساری گەنجیش هاتوونەتە ئەم گۆڕەپانەوە و تواناییەکانی خۆیان سەلماندووە. لە درێژەدا ئاماژەیان پێ ئەکەین.

لیۆنەل میسی، بەرشەلۆنە

 
توانستی هەر یاریزانێک لەگەڵ میسی بەراورد ئەکرێت. بۆ؟ چون میسی باشترینه. لە هەموو بوارێکدا. ئەو یارییەی ئەو بە تۆپ ئەیکات هاوشێوەی هیچ یاریزانێکی دیکە نییە، بەباشترین شێوە گۆڵ تۆمار ئەکات. لیۆ تا ئێستا 718 گۆڵی تۆمار کردووە.

نەیمار، پاری سانجێرمان

 نەیمار لە 2019ـدا دۆخێکی باشی نەبوو. بەڵام بەم حاڵەوە هێشتاش یاریزانێکی ناوازەیە. تەکنیکەکانی یاری بەباشی ئەنجام ئەدات و بیرێکی قووڵی سەبارەت بە ستراتیژییەکانی یاریی تۆپی پێ هەیە. نەیماری تەمەن 27 ساڵ هێشتا دەرفەتی زۆرە بۆ ئەوەی تواناییەکانی خۆی زیاتر و قایمتر بسەلمێنێت.

ئەنگولۆ کانتە، چێلسی


لەکاتی یاریدا، ئەنگولۆ ئەستێرەیەکی درەوشاوە نییە، بەباشی قاچی هەڵناسووڕێت و زۆر بەکەمی گۆڵ تۆمار ئەکات. لەدەرەوەی یاریگەش هاوشێوەی یاریزانەکانی دیکە نییە. ئۆتۆمبێل و جلوبەرگی گرانبایی نییە، لەمیوانی و ئاهەنگی سەیروسەمەرەدا بەشداری ناکات. ئەمە ئەو خاڵانەیە کە ئەنگولۆی کردۆتە یاریزانێک کە بەڕواڵەت هیچ مەترسییەک دروست ناکات، بەڵام لەکردەوەدا زۆر مەترسیدارە. چ بە هەڵسووڕانی بێ وچان بەدوای تۆپەکەدا بەماوەی 90 خولەک، چ بە پێکهێنانی دیوارێکی بەرگریی پۆڵایین. ئەم یاریزانه تەمەن 28 ساڵە رەنگە دەرەنجامەکان دیاری نەکات بەڵام بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجەکان کاریگەری راستەوخۆی هەیە.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved