22/1/2020 01:06 PM

ناساندنی وڵاتان-ئوستورالیا

 وڵاتی "ئوستورالیا" کە ناوە فەرمییەکەی "وڵاتی بەرژەوەندە گشتییەکانی ئوستورالیا"ـیە وڵاتێکە پێکهاتووە لە بەشی وشکایی کیشوەری "ئوستورالیا" و دورگەی "تاسمانیا" و هەندێک دوورگەی جیاوازی دیکە. ئەم وڵاتە گەورەترین وڵاتە کە لە ئوقیانوونسدا سەقامگیربووە و هەروەها بە پێی گشت بەریناییەکەی شەشەمین وڵاتی گەورەی جیهانە. ئەو وڵاتانەی کە لەگەڵ "ئوستورالیا" جیرانن بریتین لە "غەنای نوێ" و "ئەندۆنیزیا" لە رۆژهەڵاتەوە جیرانن و لە باکووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ دورگەکانی "سۆلۆمۆن" و "ڤۆتۆتوا" جیرانە و لە باشوری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ "نیوزلەندا" جیرانە. جەماوەری بیست و شەش ملیۆنی بە باشی لەناوچەی شاری‌دا سەقامگیر بوون و بە شێوەیەکی زۆر قەرەباڵغ لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی "ئوستورالیا" جێگربوون. پایتەختی "ئوستورالیا" شاری "کانبێرا"ـیە و گەورەترین شارەیشی شاری "سیدنی"ـیە. شارە گەورەکانی‌تری "ئوستورالیا" بریتین لە "مێلبۆرن" و "بریسبەین" و "پێرس" و "ئادیلەید"
 دانیشتووانی "ئوستورالیا" نزیکەی 6500 ساڵ بەر لەوەی جەماوەری "ئەوروپی" بتوانن لە سەدەی هەڤدەدا لە لایەن جەماوەری "هۆڵەندی"ـیەوە بیدۆزنەوە لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ بوون، پاش دۆزینەوەی "ئوستورالیا" جەماوەری "هۆڵەندی" ناوی ئەم ناوچەیەیان نا "هۆڵەندای نوێ". لە ساڵی 1770ـدا نیوەی بەشی رۆژهەڵاتی "ئوستورالیا" لە لایەن "بریتانیا"ـوە دەستی بەسەرداگیرا و لە ناوچەی باکوری "ڤێڵزەوە" جەماوەر کۆچیان ئەکرد بۆ ئەو شوێنە تا ساڵی 1788 کە ئەم کۆچە کۆتایی پێهێنرا و ئەم ڕێکەوتە بۆتە رۆژی نەتەوەیی خەڵکی "ئوستورالیا"

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved