وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داخستن و ڕاگرتنی كار‌و چالاكییه‌كانی 33 كۆمپانیای ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی دا. دوای چه‌ندین مانگ له ره‌خساندنی هه‌ل بۆ نوێكردنه‌وه‌و باپه‌ندبوونی كۆمپانیاكان به ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئاگاداركردنه‌وه‌یان. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، له دووه‌مین قۆناغی چاكسازی له بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، له‌به‌ر باپهندنهبوون به رێنماییه‌كان و پێوه‌ری نوێی مۆڵه‌ت نوێكردنه‌وه‌و كۆگاكردن، بڕیاریدا به داخستن و له‌كار ڕاگرتنی كار‌و چالاكییه‌كانی 33 كۆمپانیای ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م بڕیاره پاڵپشته به بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به چاكسازی له بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و هه‌روه‌ها نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی. له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێكتی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، سه‌ندیكای ده‌مانسازان، داموده‌زگاكانی ته‌ندروستی له كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت) ئاگادارده‌كاته‌وه به جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه، پاڵپشت به‌م بڕیاره هیچ كار‌و چالاكییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه ئه‌نجامنادرێت. خاك - ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure