به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر 8000 كه‌س كراوه كه له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیاندان یان به‌ته‌مه‌نترن. ده‌ركه‌وتووه جوڵه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و جوڵه‌یه زۆر بێت یان هێواش، 35% مه‌ترسی زوو مردن كه‌مده‌كاته‌وه. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر گرنگی جوڵه جه‌ختده‌كاته‌وه، ئیتر گرنگ نییه جموجوڵه‌كه چه‌ند هێواش یان توند بێت. كه‌یس دیاز پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی كۆلۆمبیا كه توێژه‌ری سه‌ره‌كی بووه، پێشتریش له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی وتارێكیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا باس له‌وه كرابوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر یه‌ك داده‌نیشن –كاتژمێرێك یان زیاتر- مه‌ترسی مردنی زوویان زیاتره له‌و چاو ئه‌وانه‌ی كه‌متر له 30 خوله‌ك پاش دانیشتنه‌كه‌یان جوڵه‌یان بووه. پێشنیاری ئه‌وان ئه‌وه‌بوو كه گرنگه دوای هه‌ر ماوه‌یه‌ك دانیشتن پشوویه‌ك بده‌ن و بجوڵێن. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا نیو كاتژمێر له ڕۆژێكدا جووڵه‌ی جه‌سته‌یی هێواش بكه‌ن مه‌ترسی مردنی زوو به 17% كه‌مده‌بێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش ئامارێكی به‌رچاوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و جوڵه‌یه زیاتر بێت، ئه‌وا مه‌ترسی مردنی زوو دوو به‌رامبه‌ر كه‌متر ده‌بێته‌وه. واته 35% مه‌ترسییه‌كه كه‌مده‌بێته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure