له توێژینه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستیدا، رێگایه‌كی جیاواز ئاشكرا ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له‌كاتی دابه‌زاندنی كێشدا. له وینیفه‌رسیتاتی (فود ئێند بڕاند) زانایانی بواری ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاوێنه ده‌كه‌ن بۆ دابینكردن له‌ژووری نانخواردندا، چونكه رایده‌گه‌یه‌نن كه ئاوێنه هۆكاره بۆ كه‌مخواردن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی نانخواردندا له ئاوێنه‌دا خۆت و خواردنه‌كه‌ت ده‌بینیت، به‌وه‌ش بیركردنه‌وه‌ت ده‌گۆڕێت له‌سه‌ر شێوازی نانخواردن و هه‌روه‌ها ئاره‌زووی نانخواردنت كه‌مده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كه پزیشكان ده‌ڵێن: له‌سه‌ر دوو خوێندكار تێستیان ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتوو ئه‌و خوێندكاره‌ی به‌بێ ئاوێنه گرنگی به نانخواردن داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری كێش و جۆری خواردنه‌كه‌ی بێت نانی خواردووه، ئه‌و خوێندكاره‌شی له ئاوێنه‌دا خۆی ده‌بینی كه‌متر گرنگی به خواردن داوه. (د.ئه‌تا جامی) ئاماژه به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌دات كه باوه‌ڕپێكراوه به‌وهۆیه‌ی كاریگه‌ری به‌سه‌ر مێشكی مرۆڤه‌وه هه‌یه، ده‌شڵێت له‌كاتێكدا مرۆڤه‌كان به‌ئاگان له‌وجۆره خواردنانه‌ی ده‌یخۆن خۆیان ده‌پارێزن له‌زۆر خواردن و هه‌روه‌ها زیاتر گرنگی به‌خواردنی ته‌ندروست ده‌ده‌ن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure