23/1/2020 03:52 PM

کەسایەتییەکان-جۆزیڤ گۆبێڵز

"پاڤێڵ جۆزیڤ گۆبێڵز" سیاسەتمەدارێکی "ئەڵمانی" نازی بوو کە وەزیری پرۆپاگەندەی"ئەڵمانیای نازی" بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1933 تا ساڵی 1945 یەکێک لە نزیکترین دۆستەکانی "ئەدۆڵف هیتلەر" و یەکێک لە گیانبازترین کەسەکان بوو لە ئاستی ئەم بیرو باوڕەوەدا و بەهۆی لێهاتوویی لەبواری پرۆپاگەندە و گەمژاندنی خەڵک‌دا زۆر شارەزابووە و زۆربەی نوتقەکانی "هیتلەر"ـیش هەر ئەم پیاوە ئەینووسی و پرۆپاگەندەی دژە ئایینی و دژە جوولەکەی لەناو نوتقەکانیدابانگەواز ئەکرد. ئەو لایەنگری تووندوتیژترین سیاسەتەکانی بیرۆکەی نازیزم بوو کە بۆ وێنە ئەتوانین ئاماژە بەپشتیوانی ئەو لەشێوەی هەڵسوکەوت لەگەڵ جەماوەری جوولەکە لە "هۆڵۆکۆست"ـدا بکەین. "گۆبێڵز" کە وەک کەسێک سەیر ئەکرا توانای نووسینی هەیە و وەک نووسەر ئەتوانێ ببێتە کەسێکی سەرکەوتوو لە زانکۆی "هێیدلبێرگ" لە ساڵی 1921ـدا لە لقی فەلسەفە دەرچوو. ئەو لە ساڵی 1926ـدا تێکەڵ بە پارتی نازی بوو  و لەگەڵ "گرێگۆر ستراسێر" لە لقی باکووری ئیشی ئەکرد. ئەو ڕەوانەی "برلێن" کرا لە ساڵی 1926ـدا و هەر لەو شوێنە بوو کە تێگەیشت ئەتوانێ لە بواری پرۆپاگاندادا ئیش بکات بۆ ئەوەی بتوانێ پرۆگرامەکانی پارتی نازیزم بەرەو پێشەوە ببات و لای جەماوەر خۆشەویستییان بکات. پاش ئەوەی لە ساڵی 1933ـدا پارتی نازی توانی دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت، بێ‌ڕاوەستان "گۆبێڵز" کاروباری میدیا و رۆژنامەکان و هونەر و زانیاری لە "ئەڵمانیا" بەدەستەوەگرت. ئەو زۆر بەباشی توانی خۆی لەگەڵ میدیا نوێکان وەک فیلم و رادیۆ رێک بخات و بۆ ئیشی پرۆپاگەندە کەڵکیان لێوەرگرێت. بابەتەکانی پرۆپاگەندە بریتی بوون لە هێرش بردنە سەر جوولەکەکان و سەر کێڵێسای کرستیانییەکان و بیچم بەخشین بە ئەخلاقی نوێ.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved