23/1/2020 04:00 PM

ئەم چەند نیشانەیە پێمان ئەڵێن کە جەستەمان ژەهراوییە و پێویستی بە پاککردنەوە هەیە

هەر وەک ئەزانین، ژەهر مادەیەکی دەرەکی زیانبەخشە کە دێتە ناو جەستەوە. ئەگەر ئەم ژەهرە لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە لەناو نەچێت، بە بێ ئەوەی خۆی نیشان بدات لەئەندامەکانی جەستەدا خۆی حەشار ئەدات. بەڵام کاتێک رێژه و قەبارەیان گەیشتە ئاستێکی بەرچاو، کەم کەم کاریگەرییەکانی خۆی لەسەر تەندروستی دائەنێت. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند نیشانەی بوونی ژەهر لەناو جەستدا ئەکەیەن.

بەرزبوونەوەی کێش

زۆرینەی ژەهرەکان حەزیان لە چەورییە و هەر بۆیە ئەبنه هۆی پاشەکەوت و کەڵەکەبوونی چەورییەکانی جەستە و کێشی جەستە بەرز ئەبێتەوە.

ماندوویەتی بەردەوام
کاتێک ژەهر دێتە ناو جەستەوە، زەختێکی زیاتر دێتە سەر سیستەمی وزه و هێزی جەستە و ناچارە زیاتر لەو رادەیەی بۆ دیاری کراوە چالاکی لە خۆی نیشان بدات. ئەم چالاکییە لەڕادەبەدەرە ماندووییەکەی زۆر بەرهەم دێنێت.

بێ خەوی
ئەگەر هەست ئەکەن جەستەتان بەردەوام هۆشیارە و سترێسی لەسەرە، لەوانەیە هاوسەنگی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل شێوابێت. کۆرتیزۆل هۆرمۆنێکە کە ئێواران جەستە بەرهەمی دێنێت بۆ ئەوەی دڵەڕاوکە کەم بکاتەوە. رادەی ئەم هۆرمۆنە لە کەسانی تەندروستدا بەیانیان زۆرە و ئێواران کەم ئەبێت. کاتێک هاوسەنگی ئەم هۆرمۆنە تێک بچێت بێ خەوی دێتە ئاراوە.

ئازارەکانی پێست
جەرگ بەرپرسی لەناوبردنی ژەهرەکانی جەستەیە. کاتێک جەستە پڕ ئەبێت لە ژەهر، توانایی جەرگ بۆ ئەم کارە کەم ئەبێتەوە و ئەندامەکانی دیکەی جەستە ناچارن لەڕێگای پێستەوە ئەم ژەهرانه بخەنە دەرەوە. لەوەها کاتێکدا پێست کۆمەڵێک دژکردەوەی بۆ ئەم پرۆسەیە هەیە کە باش نین. ئێگزێما و زیپکە بەشێکن لەدرەنجامەکانی ئەم پرۆسەیە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved