شەڕی سوورپێستەکانی ئەمریکا ناوێکی هەڵبژاردەیە بۆ کۆمەڵێک شەڕی چەکدارانەی جۆراوجۆر کە لەنێوان حکومەتە "ئەوروپی"ـیەکان و ناوچە داگیرکراوەکان ڕوویدا و دواتر پەرەی سەند و لەنێوان حکومەتەکان و جەماوەری خۆجێیدا قەوما و دواتر دژ بەجەماوەری سوورپێستی ئەمریکا روویدا. ئەم شەڕانە زۆربەیان لەناوچەکانی "باکوری ئەمریکا" ڕوویدا و کاتی سەرهەڵدانەکەشی هەر لەسەدەی هەڤدەوە دەستی پێکرد و تا سەرەتای سەدەی بیست درێژەی خایاند. هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم شەڕانە یەکجار زۆر بوون کە ئەتوانین بۆ وێنە ئاماژە بەچەند دانەیان بکەین وەک جیاوازی و دژایەتی کەلتوری و شەڕ لەسەر خاک و روودانی کردەوەی بێبەزەییانە لە لایەن هەر دوولاوە. هێزە "ئەوروپی"ـیەکان و ناوچە داگیرکراوەکانیشیان زۆربەی جار یارماتییان لە سوورپێشتەکان وەرئەگرت بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دوژمنەکانیان و دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکانی خۆیان. پاش سەربەخۆیی "ئەمریکا" زۆربەی ئەم شەڕانە بچۆکبوونەوە و پتر بوونە شەڕی هەندێک ناوچەی دیاریکراو و زۆربەی شەڕەکانیش لەسەر زەوی بوون یان لایەنی تۆڵە سەندنەوەیان بوو. لە "کەنەدا"ـدا بەپێی یازدە پەیماننامە زۆربەی ناوچەی جەماوەری خۆجێی دابەشکرا. پاش ساڵی 1780 کە زۆربەی جەماوەر لە "ئەمریکا" و "کەنەدا"ـوە ڕوویان کردە ناوچە رۆژئاواییەکان شەڕی چەکداری پەرەی سەند، مەودای شەڕەکانیش درێژ بووەوە و کێشەش لە نێوان دانیشتووان و هۆزە جۆراوجۆرەکانی سوورپێستان پەرەی سەند.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure