24/1/2020 12:45 PM

چەند خاڵی گرنگ سەبارەت بە ژیانی هاوبەش

بۆ ئەوەی ژیانێکی شاد دەستەبەر بکەین ئەبێ چی بکەین؟ لەڕاستیدا هەمیشە کۆمەڵگایە کە پێمان ئەڵێ بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆشمان هەبێ ئەبێ چی بکەین و چی نەکەین. بەڵام هەندێک لە دروونناسان ئەڵێن کۆمەڵێک بیروڕای هەڵە سەەبارەت بە ژیانی هاوبەش دروست بوون کە لەڕاستیدا هاوسەنگی پەیوەندییە سۆزدارییەکانی ئێمە ئەشێوێنن. لەم بابەتەدا دەست ئەخەینه سەر دوو دانە لەم بۆچوونە هەڵانه و لە گۆشەنیگایەکی دیکەوە سەیری هاوسەرگیری، ژیانی هاوبەش و بەگشتی پەیوەندی سۆزدارانه ئەکەین.

هاوسەرەکەتان ئەبێ باشترین هاوڕێتان بێت و لەگەڵ یەک مامەڵەتان هەبێ!

هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پەیوەندییە نزیکەکان لەسەر هەستی تەندروستی ئێمه کاریگەریان هەیە. هاوسەرەکان بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی باش دروست بکەن کۆمەڵێک شێواز تاقی ئەکەنەوە. بەڵام دەروونناسان لەسەر ئەو بڕوایەن کە هیچ رێسایەکی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە بوونی نییە کە پێتان بڵێ هاوسەرەکەتان ئەبێ باشترین هاوڕێتان بێ یان ئەبێ ئاگاداری سەرجەم ئەو شتانە بێت  وا لەدەروونتاندا روو ئەدات. هاوکات پێویست نییە مامەڵەیەکی تایبەت لەنێوان ئێوەدا لەئارادا بێت. بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی قایم و بەهێزتان هەبێ ئەبێ بێ منەت و چاوەڕوانی پشتیوانی لە یەکتری بکەن.

هاوسەرگیری ئامانجی ژیانی ئێوەیە
پەیوەندییە سۆزدارییەکان یارمەتیمان نادەن کە خۆمان بەباشی بناسین. ئەگەر تووشی خەمۆکی بوون ئەبێ سەرچاوەی کێشەکە بدزۆزنەوە و ئەوە بزانن کە هاوسەرگیری چارەسەر نییە. ئەو کارەی وا ئەبێ ئەنجامی بدەن ئەوەیە کە شارەزایی پێویست بۆ دورست کردنی پەویوەندییەکی تەندروست فێر بن. ئەوەش بزانن کە هیچ شتێکی تۆکمه و بێ کێشە و گرفت بوونی نییە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved