24/1/2020 10:19 PM

مامه‌ڵه‌ى خانمان دوای منداڵبوون

دوای منداڵبوون خانمان گۆڕانكاری فسیۆلۆجی و جه‌سته‌ییان به‌سه‌ردا دێت، هاوكات سیستمی خۆراك و خه‌ویان ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی كه‌ شیر ده‌ده‌ن به‌ منداڵ ده‌بێت گرنگی به‌ سیستمی خواردن بده‌ن، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌های خۆراكیان زۆربێت و كالۆریان كه‌م بێت، وه‌كو دانه‌وێڵه‌ به‌گشتی و میوه‌و سه‌وزه‌و خواردنی كوڵاو، چونكه‌ به‌رده‌وام له‌شیان پێویستیان به‌ كالسیۆم هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شیری باشتر به‌ منداڵه‌كانیان بده‌ن.

باشترین حاڵه‌ت بۆ رێكخستنی له‌ش دابه‌زاندنی كێشه‌، به‌وپێیه‌ی یارمه‌تیده‌رو راگرتنی باڵانسی له‌شه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی، هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێت دووربێت له‌ هه‌ڵچوونه‌ ده‌روونییه‌كان و سیستمی خه‌وی رێكبخات و پاشان ئه‌گه‌ر بتوانێت له‌دوای دوو مانگی منداڵبوونی مه‌له‌ بكات و رۆژانه‌ وه‌رزش بكات، به‌تایبه‌ت راكردن.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوبوو، ئه‌وا ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری ده‌وری سك ماوه‌ی 12 هه‌فته‌ پشوو بدات و دواتر ده‌ست به‌و رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بكات.

خاك 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved