حه‌زو ئاره‌زوو بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو جیاوازه، هه‌ندێكمان حه‌ز به خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌كه‌ین و هه‌ندێكی تریش ده‌مانه‌وێت ئاوه‌كه زۆر سارد نه‌بێت (شیله‌تێن)، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كامیان بۆ ته‌ندروستیمان باشتره؟ به وته‌ی پسپۆڕان خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم بۆ ته‌ندروستیمان باشتره، به‌تایبه‌ت كه به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین، چونكه ده‌بێته هۆی چالاككردنی كرداری هه‌رسكردن، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی چالاكبوونی ڕیخۆڵه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئارامبوونه‌وه‌ی كه‌ناڵی هه‌رسكردن و ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كان. یه‌كێكیتر له سووده‌كانی ئاوی گه‌رم ئه‌وه‌یه كه ڕێگری له‌و موادانه ده‌كات كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی، به‌ڵام پێویسته له‌كاتی نانخواردندا ئاو زۆر نه‌خورێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی ترشه‌مه‌نی له گه‌ده‌دا. كاتی گه‌رما ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاره‌قكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته مادده ژه‌هرییه‌كان فڕیبداته ده‌ره‌وه‌و ڕێڕه‌وی خوێنیش پاكبكاته‌وه، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی كوپێك له ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگی جه‌سته‌و پاراستنی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌و باشتركردنی ئه‌نزیماته‌كان. ده‌رباره‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد، ئه‌وا ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێش، چونكه گۆڕانكاری له پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌دا ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سوتانی كالۆری. دوای ماندوێتی و وه‌رزشكردن، خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد پێویسته، چونكه ده‌بێته هۆی ساردبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌و چالاكبوونه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی بۆری میزه‌ڕۆ، كه ئه‌مه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ توشنه‌بوون به هه‌وكردن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure