25/1/2020 11:32 AM

دایکم کاتێک یادی کاڵ دەبێتەوە

لەدووتووێی 285 لاپەڕەدا رۆمانی (دایکم کاتێک یادی کاڵ دەبێتەوە) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.ئەم رۆمانە نووسینی (تاهیر بن جەللون)ەو هەڵکەوت عەبدوڵڵا کردوویەتی بەکوردی، یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و ئێستا لە بەشی فرۆشتنی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیش دەست دەکەوێت.
لەبەشێکی رۆمانەکەدا هاتووە: دایکم لە کاتی نەخۆشکەوتنییەوە، گۆڕاوە بۆ بوونەوەرێکی سیسەڵەی بچکۆلەی یاد کاڵەوەبوو. ئەو بانگی تاکەکانی خێزانەکەی دەکات، کە لە مێژە مردوون. ئەو قسەیان لەگەڵ دەکات، سەری لەوە سوڕماوە، بۆچی دایکی سەردانیی ناکات، کەچی ستایشی برا بچکۆلەکەی دەکات، چونکە وەک خۆی دەڵێت، هەمیشە دیاریی بۆ دەهێنێت. ئەوانە شەوەکانی لەگەل بەسەردەبەن و هەندێک جاریش لای دەمێننەوە. من قسەیان پێ نابڕم و نامەوێت دایکیشم بێزار بکەم. کەلسوم-ی خزمەتکاری بە ئاهـ هەڵکێشانەوە دەڵێت: «پێی وایە لە(فاس)ە، ساڵی لەدایکبوونەکەت!»
دایکم دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مناڵیم، یادی دەگەڕێتەوە بۆ دواوەو بەسەر زەوییە تەڕەکەدا پرشوبڵاو دەبێتەوە. ئەو لەدەرەوەی کات و واقیع دەژی و بەهۆی ئەو هەستوسۆزانەوە دەخرۆشێت کە بەمێشکیدا دێن. هەر چارەکە سەعاتێک جارێک لێم دەپرسێت: «چەند منداڵت هەیە؟» هەموو جارێکیش هەمان وەڵامی دەدەمەوە. ئەمەش کەلسوم بێزار دەکات و دەڵێت چیتر بەرگەی بیستنی هەمان پرسیار و هەمان وەڵام ناگرێت.

 

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved