25/1/2020 11:45 PM

سلێمانی.. نەشتەرگەری چاندنی دەماری شاخوێنبەر بۆ نەخۆشێك كرا

لە سلێمانی نەشتەرگەرییەكی تایبەتی چاندنی دوو دەمار لە شاخوێنبەرەوە بۆ خوێنبەری گورچیلەی چەپ لە خوێنبەری بەشی خوارەوەی ریخۆڵەكان بۆ خوێنبەری گورچیلەی راست بۆ نەخۆشخێك ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە كە لە نەشتەرگەرییەكی تایبەتدا دوو دەمار لە شاخوێنبەری گورچیلەی چەپ بۆ نەخۆشێك چێنراوە، دەشڵێت: لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵی سلێمانی لەلایەن د.شكار رەئوف سەعید بە هاوكاری د.شاخەوان حەمە ئەمین پسپۆڕی نەخۆشیيەكانی گورچیلەو میزو میزەڕۆ نەشتەرگەی چاندنی دوو دەمار لە شاخوێنبەرەوە بۆ خوێنبەری گورچیلەی چەپ لە خوێنبەری بەشی خوارەوەی ریخۆڵەكان بۆ خوێنبەری گورچیلەی راست بۆ نەخۆشێك ئەنجامدراوە.

روونیشیكردووەتەوە: نەشتەرگەییەكە بۆ نەخۆشێكی تەمەن 16 ساڵان بووە كە توشی تەسكبوونەوەی خوێنبەری گورچیلەكان بووە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved