كتێبی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌تاو په‌ره‌سه‌ندن له نووسینی ساڵح عوسمان خزره. نووسه‌ر ئامانج له نووسینی ئه‌م كتێبه‌ی بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌مك و واتای تیرۆر‌و باكگراوندی مێژوویی تیرۆر‌و تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وه‌ك سه‌ره‌تاو په‌ره‌سه‌ندنی له سه‌رده‌می ئێستادا. ئه‌م كتێبه له یه‌ك پێشه‌كی و چوار به‌ش پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا نووسه‌ر باس له واتای تیرۆر له‌ڕووی چه‌مك و یاسایی و مێژوویی، ده‌كات و هه‌ر له‌و به‌شه‌دا پێناسه‌ی تیرۆر‌و مێژووی تیرۆر‌و تیرۆر له یاسای وڵاتاندا ده‌كات. به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه بۆ هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانی تیرۆر، بڵاوبوونه‌وه‌و جۆر‌و شێوه‌كانی تیرۆر ته‌رخانكراوه. به‌شی سێیه‌م مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر‌و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر‌و ئه‌گه‌ره‌كانی ئاینده‌ی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ستراتیژییه‌تی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر باسده‌كات. به‌شی چواره‌م كه به‌شی كۆتایی كتێبه‌كه‌یه بۆ لێكه‌وته‌كان و داهاتووی تیرۆریستان و ڕێنماییه‌كان و كۆتایی و ده‌رئه‌نجامه‌كان ته‌رخانكراوه. تیرۆر تیرۆر چه‌مكێكه بۆ هه‌ر كارێكی توندوتیژی به‌كاردێت، كه له‌لایه‌ن رێكخراوێك یان كه‌سێك یان گروپێكه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، كه ئامانجی تێكدانی ئه‌منی وڵاتێك یان گه‌یشتن به ئامانجه سیاسی و تایبه‌تیه‌كانه، یان به مه‌به‌ستی گۆڕینی حوكمی وڵاتێك په‌نا بۆ ئه‌وكاره ده‌برێت. مرۆڤایه‌تی به درێژایی سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تیرۆری به‌خۆیه‌وه بنییوه، به‌ڵام له‌ڕووی مێژووییه‌وه وه‌ك چه‌مك، مێژوونوسان پێیانوایه تیرۆر له‌گه‌ڵ شۆرشی فه‌ره‌نسی سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌وكاته‌ی ئه‌وروپا به‌گشتی و فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی به بارێكی قورسی سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕی و حكومه‌ته‌كانیش دژی هاووڵاتیان ترس و تۆقاندنیان به‌كارده‌هێنا، ئه‌وكات چه‌مكه‌كه به (ترساندنی حكومه‌ت - government by intimidation) ناوزه‌ند ده‌كرا، به‌ڵام تیرۆر به كردار مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه‌و ناتوانرێت كاتێكی بۆ دیاریبكرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و مێژووه درێژاییه‌وه ئێستا تیرۆر پانتایه‌كی فراوانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داگیركردووه، هه‌موو جۆره‌كانی به‌پێی مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌وه‌ی ئێستا مرۆڤایه‌تی روبه‌ڕووی بۆته‌وه كه‌وتۆته سه‌روو هه‌موو پێشبینیه‌كانه‌وه، تیرۆر شپرزه‌یی‌و راڕایی هێناوه‌ته كایه‌وه، له هه‌موو كات‌و شوێنێكدا مرۆڤ ده‌خاته نیگه‌رانییه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌و مرۆڤه‌ش بگرێته‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و بابه‌تانه‌وه نه‌بێت، كه تیرۆرستان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، وه‌ك چۆن ئه‌و كه‌سه ده‌گرێته‌وه كه تیرۆرستان باوه‌ڕیانوایه په‌یوه‌ندی پته‌وی به‌و ئامانجانه‌وه هه‌یه كه ئه‌وان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر به‌هۆی تیرۆره‌وه هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانیش كه‌وتونه‌ته دۆخێكی نه‌خوازراوه‌وه، وه‌ك عیراق و سوریا‌و یه‌مه‌ن و چه‌ندین وڵاتی دیكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی دوژمنكارییه‌ك ده‌بنه‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زانراوه، بۆیه له هه‌ركات و شوێنێكیشدا بێت ده‌شێت تیرۆر ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێت، به ئاراسته‌ی هه‌ر مرۆڤێك كه مه‌به‌ستی بێت، ئه‌مه‌ش به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس‌و تۆقاندن و هێنانه‌دی ئامانجێكی دیاریكراوی تیرۆرستانه. تیرۆر به‌گشتی به‌تۆقاندنی جه‌ماوه‌ر زه‌مینه‌سازی بۆ كاره‌كه‌ی ده‌كات، یاخود ترس ده‌خانه ناو دڵی هه‌ندێك كه‌س دوای ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌یان پێ‌ده‌گات، تیرۆر له رابردوودا ته‌نها غافڵكوژیی (اغتیال) یاخود برینداركردنی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی گشتی یان دیپلۆماتكاره‌كانی ده‌گرته‌وه، به‌ڵام له ئێستادا شێوه‌ی جیاوازی به‌خۆیه‌وه بینیوه، وه‌ك رفاندنی فڕۆكه، گرتنی بارمته، په‌كخستن و ته‌قاندنه‌وه‌ی رێگاكانی هاتوچۆو هۆكاره‌كانی جوڵه، ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌و سه‌نته‌ره بازرگانیه‌كان، كاری خۆكوژی، تاڵانكردنی جبه‌خانه‌ی چه‌ك، داگیركردنی باڵیۆزخانه‌كان‌و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و شوێنی كۆبونه‌وه‌كان. ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا كه جیهان به‌گشتی‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌تایبه‌تی پێیدا تێده‌په‌ڕێت، بابه‌تی تیرۆری كردۆته یه‌كه‌مین كێشه له‌نێوان سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌لومه‌رجه جیهانیه‌كانی ئه‌مڕۆیان پێ وه‌سفده‌كرێت، تیرۆر به دزێوترین تاوانه‌كانی سه‌رده‌م و دڕنده‌ترینیان داده‌نرێت، چونكه كار بۆ له‌ناوبردنی موڵك‌و سامانه گشتی‌و تایبه‌تیه‌كان ده‌كات، ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وته ژیاریه‌كانی زۆرێك له وڵاتانی جیهان له‌ناوبه‌رێت، هه‌روه‌ها گوێ به مافه‌كانی مرۆڤ نادات، ئه‌و به‌هایانه‌ش كه ئاینه ئاسمانیه‌كان خه‌ڵكی بۆ هانده‌ده‌ن له‌لای تیرۆرستان گرنگ نیه، به‌تایبه‌ت ئاینی ئیسلام كه له‌سه‌ر لێبورده‌یی‌و وازهێنان له توندوتیژی و دووركه‌وتنه‌وه له خوێنڕشتن‌و وێرانكاری و تۆقاندن به‌نده. ئێستا تیرۆر هه‌ڕه‌شه له ئاشتی جیهانیش ده‌كات، ئاسایشی هه‌رێمی نه‌ته‌وه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه زیندووه‌كانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، كه ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ی خۆی لای هه‌موو ده‌وڵه‌تێك یاخود كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه. ده‌شێت تیرۆری ئه‌مڕۆ گۆڕابێت و جیاوازبێت له‌هی دوێنێ، له داهاتووشدا گۆڕانكاری دیكه ڕووبدات، بۆیه به‌رده‌وامی هێرش‌و كاره تیرۆریستیه‌كان كارێكی چاوه‌ڕوانكراوه، وه‌ك چۆن زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریش له‌ڕووی هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانیه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی شێواز‌و ئامڕازه‌كانیشیه‌وه جیاوازه، جا ئه‌وه تیرۆری ده‌وڵه‌ت یاخود تیرۆری تاك یان گروپه‌كان بێت. داهێنانه تیرۆرستیه‌كان له‌ڕووی جۆرێتی ئه‌و كارانه‌وه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن‌و چۆنێتی ئه‌نجامدانه‌كانیشی، شێواز‌و ئامڕازه‌كانی ئه‌و جێبه‌جێكردنه بۆته ئه‌مرێكی واقیعی. لێكۆڵه‌ره‌وانی بواری تیرۆر وایده‌بینن، كه چاره‌سه‌ری ئه‌منی بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆر به‌ته‌نها به‌س نیه، به‌تایبه‌تیش كه كێشه‌یه‌كی ئاوێته‌و ئاڵۆز‌و خاوه‌ن ره‌هه‌ندی زۆره، له‌به‌رئه‌وه زاڵبون به‌سه‌ر تیرۆر‌و تیرۆریستان‌دا به‌ئه‌نجام ناگات ته‌نیا له‌میانی چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره راسته‌قینه‌كانیه‌وه نه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌تان به‌پێی توانا خودیی و پێگه‌و بازنه‌ی گرنگیپێدانیان له بنبڕكردنی تیرۆردا چالاك بوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ش، هێشتا رووبه‌رێكی فراوان له كاركردن له‌ئارادایه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م به‌ڵا گه‌وره‌یه‌و هه‌ڵكێشانی له ڕه‌گ‌و ریشه‌وه. ئامانج له نوسینی ئه‌م كتێبه، بۆ روونكردنه‌وه‌ی چه‌مك و واتای تیرۆر‌و باكگراوندی مێژوویی تیرۆر‌و تیرۆری نێوده‌وڵه‌تیه، وه‌ك سه‌ره‌تاو ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی له ماوه‌ی سه‌رده‌می ئێستاماندا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به چۆنیه‌تی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی و كلتوری و ڕۆشنبیری و به‌رپرسیارێتی، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجام‌و ڕێنمایی‌و پێشنیاره‌كان و داهاتووی تیرۆر‌و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م به‌ڵا جیهانیه، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه پێكده‌هێنێت. ناوی كتێب/ تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی (سه‌ره‌تاو په‌ره‌سه‌ندن) ناوی نووسه‌ر/ ساڵح عوسمان خزر بابه‌ت/ لێكۆڵینه‌وه دیزاینی به‌رگ/ په‌روه‌ر كه‌ركوكی دیزاین/ جه‌لیل حسێن تایپ/ لوقمان عه‌لی - ئیبراهیم حسێن چاپی یه‌كه‌م 2019 چاپخانه/ بینایی تیراژ/ 2000 دانه خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure