به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، خواردنی هێلكه سوودێكی زۆری هه‌یه، هه‌ر له‌بوونی پرۆتینی و ئه‌نتی ئۆكسیدان و چه‌ندین جۆر ڤیتامینی تريش. دامه‌زراوه‌ی گشتی خۆراكی ئه‌ڵمانیا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: ئه‌وروپیه‌كان گرنگیيه‌كی زۆر به خواردنی هێلكه ده‌ده‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌هۆی بوونی كۆلیسترۆڵی زۆر له‌ناو هێلكه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشيیه‌كانی دڵ زیاتر ده‌كات. هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، هه‌ر هاووڵاتیه‌كی ئه‌ڵمانیایی ساڵانه 231 هێلكه ده‌خۆن. هلمت گوهلكه سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی بونیادی دڵ له ئه‌ڵمانیا، پێیوایه گه‌ر له هه‌فته‌یه‌كدا چوار هێلكه بخورێت، ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی نه‌خۆشیيه‌كانی دڵ نابێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure