28/1/2020 02:01 PM

ئەم ئەکتەرە بەناوبانگانه سەیری فیلمەکانی خۆیان ناکەن!

ئەگەرچی کاری ئەکتەر رۆڵگێڕانە لەناو فیلمەکاندا و ئەبێ خەڵک سەیری بکەن، بەڵام هەندێکیان لەوەی کە خۆیان لەسەر پەردەی سینەما ئەبینن چێژ وەرناگرن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند کەسیان ئاشنا ئەبین.

تۆم هانکس


تۆم هانکس سەرەڕای ئەوەی لەچەند فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمادا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە، بەڵام ساڵی 2016 لەگفتوگۆیەکدا گوتی: من زۆرینەی فیلمەکانی خۆم نەبینیوە، بۆ نموونه فیلمگەلێکیکی سەرکەوتوو و خۆشەویستی وەکو "فارست گامپ/ Forrest Gump، "فیلادلفیا/ Philadelphia" و "دوورکەوتوو/ Cast Away" کە هەموویان بەربژێریی خەڵاتی ئۆسکاریان بۆ ئەم ئەکتەرە دەستەبەر کردووە. "هانکس" ئەڵێ بینینی ئەزموونەکانی رابردوو، کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتوو هەیە و خاوت ئەکاتەوە.

ئال پاچینۆ


ساڵی 2019 "ئال پاچینۆ" لە گفتوگۆیەکدا رایگەیاند کە زۆرینەی فیلمەکانی پێشووی خۆی دوو جار نەبینیوە. "ئەلپاچینۆ" گوتوویەتی پێویستیم بە بینی دووبارەی ئەم فیلمانه نییە چونکە ئەوانی بینیوە و خاڵی بەهێز و لاوازەکانیان ئەزانێت. "ئال پاچینۆ" ئەڵێ تەنها لە تەلەفیزیۆن و بە سودفە دوو جارم چاوم بە فیلمێکم ئەکەوێت.

مێگان فۆکس


ساڵی 2019 "مێگان فۆکس" لە گفتوگۆیەکدا رایگەیاند کە: بە هیچ شێوەیەک حەز ناکەم فیلمەکانی خۆم ببینم و کاتێک چاوم پێیان ئەکەوێت هەستێکی سەیروسەمەرە دامدەگرێت. "فۆکس" ئەڵێ بینینی خۆم لەناو فیلەمەکاندا بۆ من زۆر ئەستەمە چون زۆر گۆڕاوم و ئیتر ئەو کەسەی رابردوو نیم.

ئەجێلینا جۆلی


ساڵی 2009 "ئەنجێلینا جۆلی" لە گفتوگۆیەکدا رایگەیاند کە زۆرینەی فیلمەکانی خۆی تەنها یەک جار بینیوە و هەندێکیانی هەر نەبینیوە. ئەو گوتی پرۆسەی بەرهەمهێنانی فیلم زۆر لەسەیر کردنەکەی چێژبەخشترە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved