28/1/2020 02:49 PM

کۆمپانیا چینییەکان یارمەتی پرۆسەی پێشگیری لە "ڤایرۆسی کرۆنا" ئەکەن

کۆمپانیا چینیەکانی بواری تەکنەلۆجیا بڕیاریان داوە بە پێدانی یارمەتی ماڵی، یارمەتی پرۆسەی پێشگیری و لەناوبردنی "ڤایرۆسی کرۆنا" بدەن. ئەم  ڤایرۆسە ماوەیەکە لەوڵاتی چین سەریهەڵداوە و تا ئێستا چەندین قوربانی بووە و بەپێی هەواڵەکان خەریکە لەئەمریکا و ئەوروپاش بڵاو ئەبێتەوە.
گەورە کۆمپانیای بواری بازەرگانی ئەلەکترۆنیک واتە "عەلی بابا" 144/2 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەم مەبەستە لەبەرچاوگرتووە. بڕیارە ئەم پارەیە بۆ کڕینی کەرەسە و پێداویستی پزیشکی و دەرمان و شتی لەم چەشنه سەرف بکرێت. کۆمپانیای "عەلی بابا" کە 58 کارگەی جۆربەجۆری لەسەرانسەری چیندا هەیە، فەرمانی پێ کردوون کە دەست بکەن بە بەرهەمهێنانی کاڵا و پێداویستی پزیشکی.
کۆمپانیای "بایدۆ"ـش بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە بڕی 300 ملیۆن دۆلار تەرخان بکات بۆ پێشگیری لەم ڤایرۆسە مەترسیدارە. یارمەتییەکانی کۆمپانیای "بایدۆ" جگە لە پارە، بریتییە لە توێژینەوە و پەرەپێدانی دەرمانی گونجاو بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کرۆنا.
ByteDanceـیش وەکو یەکێکی دیکە لەکۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆژیا لەوڵاتی چین, بڕیاری داوە 40 ملیۆن دۆلار بۆ پێشگیری و لەناوبردنی ڤایرۆسی کرۆنا" ئاراستەی خاچی سووری چینی بکات. سەرجەم ئەو کەسانەی کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم ڤایرۆسە کار ئەکەن لەلایەن ئەم کۆمپانیایەوە یارمەتیییەکی 100هەزار "یوان"ـی وەردەگرن و لەئەگەری گەیشتن به چارەسەرێکی باش ئەم یارمەتییە بۆ هەر کام لەم کەسانه تا 1 ملیۆن یوان بەرز ئەبێتەوە. یوان یەکەی پارەی چینییە.
چەند کۆمپانیای دیکەش ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتی گەیاندن بەم پرۆسەیە راگەیاندووە، بۆ نموونه: کۆمپانیای Bilibili، کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کورت ناسراو بە Kuaishou، کۆمپانیای هواوی، لێنۆڤۆ و ئۆپۆ.

 

سەرچاوە: chinadaily

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved