د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا نه‌خۆشی ئیگزیماو ڕێگرییه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئیگزیما بریتییه له نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی پێست، كه پێكدێت له وشكبوونه‌وه‌و سووربونه‌وه‌و خورانێكی زۆری پێست كه به‌پێی ته‌مه‌ن شوێنی نه‌خۆشییه‌كه له پێستی نه‌خۆشه‌كه له‌وانه‌یه بگۆرێت، به‌ڵام له منداڵی بچوك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی دایبی ده‌رناكه‌وێت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئیگزیما زۆرتر له‌و منداڵانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له خێزانه‌كانیاندا حاڵه‌تی هه‌ستیاریان (حه‌ساسیه‌ت) هه‌بێت وه‌ك ئیگزیما، ڕه‌بۆ یان هه‌ر حاڵه‌تێكی هه‌ستیاری پێست یان كۆئه‌ندامی هه‌ناسه. هه‌روه‌ها پێده‌چێت نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی كێشه له دروستبوونی یه‌كێك له پڕۆتینه‌كانی پێسته‌وه بێت كه پێیده‌وترێت فیلاگرین. ئه‌و پزیشكه ڕوونیشیده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده نه‌خۆشییه‌كه درێژخایه‌نه‌و به‌پێی كات زیادو كه‌م ئه‌كات، به‌ڵام زۆرێك له‌و منداڵانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون نه‌خۆشیه‌كه‌یان نامێنێت. هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كه ئه‌بێت سه‌ردانی پزیشكی منداڵان بكرێت. چاره‌سه‌ركردن: هه‌ندێك ده‌رمان و كرێمی نه‌رمكه‌ره‌وه‌و شێداركردنی پێست هه‌یه كه پێویسته پزیشك بۆ منداڵه‌كه‌ت بنووسێت، تكایه له خۆته‌وه هیچ ده‌رمانێك بۆ منداڵ به‌كارنه‌هێنیت، چونكه بچوكترین هه‌ڵه له پێدانی بڕو جۆری ده‌رمانه‌كه ژیانی منداڵه‌كه‌ت ئه‌خاته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌و زانیاریانه‌ی كه دایك و باوك زۆر گرنگه بیزانن بۆ ڕێگه‌گرتن له ئیگزیما: 1-نابێت زوو زوو منداڵه‌كه بشۆریت. 2-ئه‌بێت ماوه‌ی شۆردنه‌كه واته مانه‌وه له حه‌مام كه‌متر بێت له 10 ده‌قیقه. 3-ئه‌بێت زوو زوو كرێمی شێداركردن و نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی پێستی به‌گوێره‌ی ڕێنمایی پزیشك بۆ به‌كاربهێنیت به‌تایبه‌ت دوای شۆردن. 4-شۆردن به ئاوی شیله‌تێن واته نابێت زۆر گه‌رم بێت. 5-سابوونی زۆر به كه‌می بۆ به‌كاربهێنرێت. 6-نابێت بۆن و موعه‌ته‌رو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خورانی پێست زیادئه‌كه‌ن بۆ منداڵێك كه ئیگزیمای هه‌بێت به‌كاربهێنرێت. 7-نابێت جله‌كانی خوری بێت یان فایبه‌ری زۆر بێت، به‌ڵام لۆكه باشتره. 8-ئه‌و خواردنانه‌ی مه‌ده‌رێ یان زۆر كه‌م بیده‌رێ كه هه‌ستیاری زۆر دروستده‌كه‌ن وه‌كو هێلكه‌و گوێز. 9-ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه له‌كاتی ئیشكردنی ڕۆژانه‌ی ده‌ستی زۆر خسته ناو ئاوه‌وه، ئه‌وه پێویست ئه‌كات كه ده‌ستكێشی بۆ له‌ده‌ست بكه‌یت. 10-هه‌وڵبده له‌و چالاكیانه دووریبخه‌یته‌وه كه ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆری تێدایه. 11-پێویسته ئامێری شێداركردنه‌وه به‌كاربهێنیت له ماڵه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له وه‌رزی زستاندا ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌كه هه‌وای ماڵه‌وه‌ی وشككردبۆوه یان له وه‌رزی هاویندا ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌كه شێداری ماڵه‌كه‌تی كه‌مكردبوه‌وه. 12-شوێنی خه‌وتنی منداڵه‌كه پێویسته فێنك بێت چونكه ئاره‌قكردنه‌وه خوران و ئیگزیماكه خراپتر ئه‌كات. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure