29/1/2020 12:35 PM

کەسایەتییەکان-ژاکۆلین کەنەدی ئۆناسیس

"ژاکۆلین لی کەنەدی ئۆناسیس" هاوسەری سەرۆک کۆماری "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" واتە "جان ئێف کەنەدی" بوو کە پاش ئەمەش وەک یەکێک لە روخسارەکانی "ستایل" و "کەلتوور" سەیر ئەکرا. "ژاکۆلین" لە ساڵی 1929ـدا لە گەڕەکی "ساوس هەمپتۆن"ـی شاری "نیۆیۆرک" لە "ژان ڤێرنۆ بۆڤێری سێهەم" و هاوسەرەکەی " ژانێت لی بۆڤێر" لە دایکبووە. ئەو لە ساڵی 1951ـدا لە لقی "هونەر لە ئەدەبیاتی فەڕەنسا"ـدا لە زانکۆی "جۆرج واشنتۆن" بەکالریۆسی وەرگرت و پاش ئەوە لە گۆڤاری "تامس هێراڵد"ـدا لە شاری "واشنتۆن" وەک وێنەگر ئیشی کرد. لە ساڵی 1952 لە میوانییەک‌دا سیناتۆر "جان ئێف کەنەدی" بینی. "کەنەدی" هەر ئەو ساڵە بۆ کورسی سیناتۆری هەڵبژێردرابوو و لە رۆژی دوازدەی سێپتەمبەری ساڵی 1953ـدا لە "نیوپۆرت"ـی "دورگەی رۆد"ـدا هاوسەرگیرییان کرد. ئەوان چوار مناڵیان بوو دووانیان هەر بەمناڵی مردن. پاش هەڵبژاردنی "جان ئێف کەنەدی" بۆ کورسی سەرۆک کۆماری لە ساڵی 1960ـدا "ژاکۆلین" وەک یەکێک لە روخسارە ناسراوەکانی لایەنگری هونەر و ستایل و کەلتوور ناوبانگی دەرکرد و لە رازاندنەوەی "کۆشکی سپی"ـدا رۆڵێکی سەرەکی گێڕا. لە تەمەنی سی و یەک ساڵان‌دا ئەو یەکێک لەو سێ خاتوونە گەنجە بوو کە هاوسەرەکانیان توانییویانە ببنە سەرۆک کۆمار.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved