29/1/2020 12:37 PM

مێژوو-"شەڕی دووهەمی تریاک"

"شەڕی دووهەمی تریاک" کە هەروەها بە ناوەکانی " شەڕی دووهەمی ئانگلۆ- چین" و "شەڕی کەوان" و "شەڕی ئانگلۆ- فەڕەنسا" ناسراوە شەڕێک بوو لەنێوان "بەریتانیا" و "ئیمپراتۆری فەڕەنسا"ـدا ڕوویدا لەگەڵ بنەماڵەی "خینگی چین" کە لە ساڵی 1856ـەوە دەستی پێکرد و تا ساڵی 1860 درێژەی کێشا.
ئەمە دووهەمین شەڕی گەورەی تریاک بوو کە هۆکاری شەڕەکە بریتی بوو لە شێوەی هەناردە کردنی تریاک لە وڵاتی چینەوە و بووە هۆی شکست هێنانی بنەماڵەی "خینگ" بۆ دووهەمین جار. هۆی سەرەکی شەڕەکە بریتی بوو لەوەی کە هەناردە کردنی ماتریالێک وەک تریاک کە وەک یەکێک لە کۆنترین کەرەسە سڕکەرەکان سەیر ئەکرێت بووە هۆی شێوان و ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی لەم وڵاتانەدا و ماڵ و حاڵی خەڵکی شێواند و ڕواڵەتی کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتانەی شپرزە کردبوو. شەڕەکە بەم پەیماننامەیە بە کۆتایی گەیشت کە "پیکینگ لید" ببێتە بەشێک لە نیمچەدورگەی "کۆڤلوون" و بخرێتە سەر شاری "هۆنکۆنگ".

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved