29/1/2020 12:38 PM

ناساندنی وڵاتان-ئەرجەنتین

"ئەرجەنتین" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری ئەرجەنتین" وڵاتێکە کە بەشی هەرە زۆری لە نیوەی باشووری "کیشوەری ئەمریکای باشووری"ـدا سەقامگیر بووە. بەشێکی زۆری لای باشوورییەکەی لەگەڵ وڵاتانی "شیلی" هاوسنوورە و هەروەها لە باکوورەوە لەگەڵ وڵاتانی "بۆلیڤیا" و "پاراگوای"ـدا جیرانە و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ وڵاتی "ئۆرۆگوای" و ئۆقیانووسی ئارام هاوسنوورە و لە باشوورەوە نووساوە بە ڕێگای "درێیک"ـەوە. ئەم وڵاتە کە شوێنێکی بە بەرینایی 2780400 کیلۆمەتری چوارگۆشەی گرتۆتە خۆ هەشتەمین وڵاتی گەورەی جیهانە لە باری بەرینایی جۆگرافییەوە و چوارەمین وڵاتی گەورەی "ئەمریکا"ـیە و دووهەمین وڵاتی گەورەی "ئەمریکای باشووری"ـیە لە دوای وڵاتی "بەرازیل"ـەوە و هەروەها گەورەترین وڵاتی جیهانە کە بە زمانی "ئیسپانیایی" قسە ئەکەن. ئەم وڵاتە پێکهاتووە لە بیست و سێ پارێزگا و تاقە شارێک کە ئۆتۆنۆمی هەیە و ئەم شارە "بۆینس ئایرس"ـە کە پایتەختی ئەم وڵاتەیە و لە لایەن کۆنگرێسەوە هەڵبژێردراوە. پارێزگاکان و پایتەخت یاسای تایبەت بە خۆیان هەیە، بەڵام هەموویان پابەند بە سیستەمی فێدراڵین. حکومەتی "ئەرجەنتین" لای وایە کە دەسەڵاتی هەیە بە سەر بەشێک لە "ئانتارکتیکا" و دورگەی "فالکلاند" و "جۆرجیای باشووری" و"دورگەی ساندڤیچی باشور"ـیدا.
یەکەمین جارێک کە بوونی جەماوەری خەڵک لەم وڵاتەدا تۆمار کراوە ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "پالێئۆلێتیک". ئیمپراتۆری "ئینکا" لە سەردەمی "بەر لە کۆلۆمبیایی"ـدا پەرەی ساند و تا باکووری رۆژئاوایی هاتە پێشەوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved