29/1/2020 01:05 PM

گەمژەیی مارکیز، چاپ و بڵاکرایەوە

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا رۆمانی (گەمژەیی مارکیز) نووسینی (عەواد عەلی) و وەرگێڕانی (سەباح ئیسماعیل) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
ئەم رۆمانە یەکێکی ترە لەبڵاوکراوە نوێکانی دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان و ئێستا لەکتێبخانەکان دەستدەکەوێت.
لەبەشێکی رۆمانەکەدا هاتووە: بیست و سێ ساڵ بەسەر دیارنەمانی تەرمەكەیدا تێپەڕیوە. بەدیاركراوی ئەمە لە ساڵی شەشەمی جەنگدا ڕووی دا، بەڵام من ڕاهاتبووم ساڵی جارێك لە شەوی شەهیدبوونەكەیدا (سێزدەی شوبات)، لە خەوندا بیبینم و چەندێكیش كتێبێكی ماركیزم بەرچاو بكەوتبایا ئەوم بیردەهاتەوە.
شێتانە شەیدای ئەم كۆڵۆمبییە بوو، كتێبەكانی بە زمانە ئەسڵییەكەی بەدەستیەوە بوون، تەنانەت ئەگەر لە هێڵی پێشەوەی بەرەكانی جەنگیشدا بوایا، هەندێك جار بە ناوە میللییەكەی «گابۆ» ناوی دەبرد، دەتگوت دایكی ئەوی لە بۆگۆتا بووە و نان و پیازی لەگەڵدا خواردووە. لە سەرووی ئەمانەشەوە، هەموو جارێك دێت بۆ لام ناوی یەكێك لە پاڵەوانەكانی هەڵگرتووە، هەڵبەت لە تەمەنی جیا جیادا، جارێك بە ناوی سانتیاگۆ و جارێكیش بە ناوی ئەركادیۆ و سێیەمیش بە ناوی سیمۆن… بەڵام شتەكە بەلای منەوە زۆر ئاسایی بوو، وەك گەڕانەوەی مردوو بۆ ژیان لە نەستدا، بەم ئاوایە بە شێوەی جیاواز، پرسێكی بەڵگەنەویست بێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved