29/1/2020 03:31 PM

سیستەمی ios 13.3.1 بۆ بەرهەمەکانی ئەپڵ بڵاوبووەوە

کۆمپانیای ئەپڵ سیستەمی ios 13.3.1 و iPadOS 13.3.1ـی ئاراستەی بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی کرد. قەبارەی ئەم بەرۆژکردنەوەیە بۆ مۆبایلی ئایفۆن XR نزیکەی 275 مێگابایته، هەڵبەت ئەم قەبارەیە پەیوەندی بە مۆدێلی مۆبایلەکەوە هەیە.
لەم وەشانە نوێیەدا کۆمەڵێک کێشە چارەسەر کراون و کارکردی ئاپڵیکەیشنەکان بەهێز بوون. یەکێک لەو شتە سەرنجڕاکێشانەی کە بەم سیستەمەوە زیاد بووە ئەوەیە کە ئەتوانی رادەی بەکارهێنانی چیپسێتی U1 Ultra Wideband واته "باندی خێرا" کۆنتڕۆڵ بکەیت.
ئەگەر لەیادتان بێت، چیپسێتی U1 کە لەسەر ئایفۆنەکانی 2019 جێگیر کرابوو، ئەو ئیزنەی بە بەکارهێنەران ئەدا شوێنی ئەو مۆبایلانەی کە "باندی خێرا"ـیان لەسەر جێگیر کراوە بدۆزێتەوە. پۆرتی USB لەکاتی گەڕان بەشوێن باقی مۆبایلەکاندا بە نسبەتی بلۆتووس/ Bluetooth کارکردی زۆر باشتری هەیە. ئەپڵ لەئێستادا ئەم تەکنەلۆژیایه تەنها لە "ئەیردراپ"ـدا بەکاردێنێت.
بەپێی کۆمەڵێک هەواڵ و دەنگۆ، لەئێستادا "هەوم پاد"ـی ئەپڵ تەنها زمانی هیندی-ئینگلیزی سەپۆرت ئەکات. ئەم نیشانەی ئەوەیە کە ئەم ئامرازە لە بازاڕەکانی هینددا ئەفرۆشرێت. نرخی ئەم ئامزارە لە بازاڕەکانی هیند 19/900 رۆپییەیە واته 279 دۆلاری ئەمریکی. نرخی ئەم "هەوم پاد"ـە لە ئەمریکا گرانترە و 299 دۆلارە!


هیند یەکێک لەو وڵاتانەیە کەم لەم دواییانەدا رۆیشتۆتە ناو لیستی بەکارهێنەرانی "هەوم پاد/ HomePod"ـەوە. ئەم ئامرازە یەکەم جار لە ئەمریکا، بریتانیا و ئۆستورلیا رەوانەی بازاڕ کرا. پاشان لە مانگی ژوەنی 2018ـدا رۆیشتە ناو بازاڕەکانی کەنەدا، فەڕەنسا و ئەڵمانیاوە و لە مانگی ئۆکتۆبەردا بازاڕەکانی ئیسپانیا و مەکسیکیشی گرتەوە. ئەم بەرهەمەی ئەپڵ لەساڵی 2019ـدا رەوانەی وڵاتانی ئاسایی کرا. نرخی HomePod لە سەرەتاوە لەئەمریکا 349 دۆلار بوو.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved