30/1/2020 01:15 PM

کەسایەتییەکان-ئەنوەر سادات

"محەمەد ئەنوەر سادات" سێهەمین سەرۆک کۆماری "میسر" بوو کە لە 15 ئۆکتۆبەری 1970 تا کاتی تیرۆر کردنی بەدەستی فاندامینتالیستەکانی سوپا لە رۆژی شەشی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1981ـدا لەم بەشەدا خزمەتی کرد. "سادات" یەکێک لە ئەندامانی باڵای ئەفسەرەکان بوو کە لە شۆڕشی ساڵی 1952ـدا و لە رووخاندن و لەسەر کار لابردنی"فاروق پاشا"ـدا دەسیان هەبوو و هەروەها یەکێک بوو لەو کەسانەی کە "جەمال عەبدولناسر" زۆری بڕوا پێی بوو و دووجار وەک جێگری سەرۆک کۆمار لەسەردەمی "جەمال عەبدولناسر"ـدا خزمەتی کرد و لەساڵی 1970ـدا خۆی بوو بەسەرۆک کۆمار.
لەساڵی یازدەهەمی سەرۆک کۆمار بوونەکەی‌دا "سادات" توانی رێگا و شوێنی وڵاتی "میسر" بگۆڕێت و لە زۆرێک لە پرەنسیپە سیاسی و ئابوورییەکانی "ناسریزم" دەرباز بێت و دەست بکات بە بۆنیات نانەوەی سیاسەتێکی فرە حیزبی. لە کاتی سەرۆک کۆماری‌دا "سادات" توانی "میسر" رێنوێنی بکات بەرەو شەڕی "یۆم کیپێر" لە ساڵی 1973ـدا کە هۆکاری شەڕەکە ئەمە بوو کە "میسر" بتوانێت دیسان خاوەنداری نیمچە دوورگەی "سینا" بکات کە لە شەڕی "شەش رۆژە" لە ساڵی 1967ـدا لە لایەن "ئیسرائیل"ـەوە داگیر کرابوو و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی "سادات" لە ناو "میسر"ـدا وەک قارەمانێک سەیر بکرێت و تەنانەت بۆ ماوەیەک لەناو گشت جیهانی "عەرەب"ـدا وەک رێبەرێکی ڕاستەقینە سەیر بکرێت. پاش ئەمە سەرقاڵی دانووستان بوو لەگەڵ "ئیسرائیلی"ـیەکان و بەگرێبەستی "ئاشتی میسر- ئیسرائیل" گەیشتن کە ئەمە بووە هۆی ئەوەی ئەو و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل "میناخم بیگین" بتوانن خەڵاتی "ئاشتی نۆبڵ" وەربگرن و بەم شێوەیە "سادات" یەکەم کەسی مۆسوڵمان بوو کە توانی خەڵاتی "ئاشتی نۆبڵ" وەرگرێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved