30/1/2020 03:04 PM

ناساندنی وڵاتان-سەنگافوور

"سەنگافوور" کە بەشێوەی فەرمی پێی ئەگوتری "کۆماری سەنگافوور" وڵاتێکی شاری دورگەنشینە کە لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی "ئاسیا"ـدا سەقامگیر بووە. ئەم وڵاتە لە چەند پلەی سەروو هێڵی ئیستیوادایە و ئەکەوێتە باشوریترین شوێنی نیمچەدورگەی "مالای" و لە باشورەوە لەگەڵ دورگەی "رییاو"ـی وڵاتی "ئەندۆنیزیا" هاوسنوورە و لە باکوورەوە لەگەڵ نیمچە دورگەی "مالیزیا" جیرانە. خاکی سەرەکی "سەنگافوور" بریتییە لە دورگەیەکی سەرەکی و نزیکەی شەست و دوو نیمچە دورگەی‌ تر. لەو کاتەوە کە ئەم وڵاتە سەربەخۆ بوو بە هۆی داواکردنەوەی زۆربەی بەشە خاکی خۆی لە وڵاتانی جیران خاکی "سەنگافوور" بە رێژەی بیست و سێ لە سەدا گەورەتر بۆتەوە.
هەروها مێژووی ئەم وڵاتە دەگەڕاێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر ئەمە لە کاتێک‌ دایە کە "سەنگافووری" مودێرن مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1819 کە یەکێک لە بازرگانە "بەریتانی"ـیەکان بە ناوی "سێر ستەمفۆرد رافلێس" کە بەڕێوەبەری کاروباری پۆستی کۆمپانیای "هیندستانی رۆژهەڵاتی" بوو ئەم وڵاتەی بۆ یەکەم جار دۆزییەوە. پاش ئەوەی ئەم کۆمپانیایە تێکشکا لە سالی 1858ـدا ئەم دورگانە هاتنە ژێر کۆنترۆلی راستەوخۆی حکومەتی "بەریتانیا". لە ماوەی شەڕی جیهانی دووهەم‌دا وڵاتی "سەنگافوور" لە لایەن حکومەتی "ژاپۆن"ـەوە داگیرکرا و پاش ئەوە دیسان لە لایەن "بەریتانیا"ـوە داگیرکراوە. "سەنگافوور" توانی لە ساڵی 1963ـدا سەربەخۆیی خۆی بەدەست بهێنێ و لەزێردەستەیی"حکومەتی بەریتانیا"رزگاری ببێت، ئەم کارەشی بە تێکەڵ بوون لەگەڵ وڵاتی "مالیزیا" و "سابا" و "ساراڤاک" بەدەست هێنا، بەڵام دوو ساڵ پاش ئەوە بەهۆی جیاوازی ئایدیالۆجییەوە لەم وڵاتانە جیابووەوە و لە ساڵی 1965ـدا بە تەواوی بووە وڵاتێکی سەربەخۆ.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved