31/1/2020 03:45 PM

ئینستاگرام خەریکی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی نوێیە

ئینستاگرام بەردەوام خەریکی تاقیکردنەوەی ئۆپشن و تایبەتمەندییە نوێیەکانه. بەم حاڵەوە تا ئەو کاتەی فەیسبووک بڕیار نەدا، هیچ هەواڵێک سەبارەت بەم بابەتانه بڵاو نابێتەوە. بەڵام لەم دواییانەدا کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بە تایبەتمەندییەکی نوێی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەناوبانگە گەیشتۆتە دەست میدیاکان. ئینستاگرام خەریکی تاقیکارییە لەسەر ئەم ئۆپشنه و لەداهاتوو لە ئۆپشنەکانی دیکەی ئینستاگرام زیاد ئەبێت.
ئەم تایبەتمەندییە نوێیه کە ناوی Reactions for Direct Messagesـە، مەجالی وڵامدانەوەی پەیام لەلایەن ئیمۆجییەکانەوە دابین ئەکات. لەڕاستیدا لەگەڵ ئیمۆجیگەلێکی گفتوگۆکردن رووبەڕووین و لەداهاتوو دێتە ناو دایرێکتی ئینستاگرامەوە. ئەم زانیاریانە لەلایەن Jane Wongـەوە خراوەتە بەردەستی میدیاکان، هەڵبەت هیچ سەرچاوەیەکی دیکە ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی فەیسبووک واتە "Alex Voice" بەفەرمی رایگەیاندووە کە ئینستاگرام چەند رۆژ لەمەوبەر خەریکی تاقیکاری بووە لەسەر ئەم تایبەتمەندییە. لەئێستادا تەنها مەجالی بینینی "ئیمۆجی عەشق" هەیە؛ بەڵام لەکاتی ئاراستەکردنی گشتیی ئەم تایبەتمەندییە نوێیەدا 6 ئیمۆجی دیکەشی پێوە زیاد ئەبێت.
لەئێستادا زانیارییەکی ئەوتۆ سەبارەت بە کاتی ئاراستەکردنی ئەم تایبەتمەندییە نوێیه لەلایەن ئینستاگرام و فەیسبووکەوە نەخراوەتە روو؛ بەڵام پێدەچێ ئاراستەکردنی گشتیی ئەم ئۆپشنە پێویستی بە چەندین هەفتەی دیکە هەبێت، هەڵبەت ئەگەر ئاڵوگۆڕێک لە بەرنامەکانی ئینستاگرامدا دروست نەبێت.

 

سەرچاوە: phonearena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved