نووسه‌رو ڕۆماننووس جه‌بار عوسمان دوو ڕۆمانی نوێ به ناوه‌كانی "پیاوه قامچی به‌ده‌سته‌كه" و "گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی" بڵاوده‌كاته‌وه. له لێدوانێكدا جه‌بار عوسمان رايگه‌ياندووه: له مه‌راسیمێكدا له ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان هه‌ردوو ڕۆمانی "پیاوه قامچی به‌ده‌سته‌كه" و "گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی" بڵاوده‌كرێته‌وه‌و د.سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د قسه له‌سه‌ر ڕۆمانی پیاوی قه‌مچی به‌ده‌سته‌كه ده‌كات و ده‌یناسێنێت و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند سامان عوسمان به دوو تابلۆ كه تایبه‌ته به هه‌مان ڕۆمانه‌كه به‌شدار ده‌بێت و له‌هه‌مان شوێن نمایش ده‌كرێن. وتیشی: ڕۆمانی پیاوی قامچی به‌ده‌سته‌كه به ته‌كنیكێكی نوێ نووسراوه‌و له چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی سایكۆلۆژی و فكرییه‌وه وێنای تاك و كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی به كه‌لتورو دژه‌كه‌وتنه‌وه‌ی خود‌و بارگرژی ده‌روونی تاك له به‌رامبه‌ر خود‌و ده‌وروبه‌ردا. سه‌باره‌ت به ڕۆمانی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی جه‌بار عوسمان وتی: ئه‌و ڕۆمانه له ساڵی 2015 نوسراوه، به‌ڵام به فه‌رمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕۆمانه پێشبینی ساڵی 2048 ده‌كات، چیرۆكی گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌گێڕێته‌وه كه له ئه‌مریكا له‌دایكبووه به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی زیره‌كییه‌وه ده‌نێردرێت بۆ پڕۆژه‌ی سه‌رمانگ له‌وێدا ده‌توانێت ئامێرێك بدۆزێته‌وه كه ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به مێشكی مرۆڤه‌وه بكات و شه‌پۆله‌كانی بیری مرۆڤ بخوێنێته‌وه، دواجار به‌هۆی دۆزینه‌وه‌كه‌یه‌وه توشی گرفت ده‌بێت و له‌گه‌ڵ زانایه‌كی تردا له‌نێو پڕۆژه‌ی ئاینده‌ی سه‌ر مانگ هه‌ڵدێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure