لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به هاوكاری ئاسایشی گه‌ڕه‌كی چوارچرای شاری سلێمانی، له كۆگایه‌كی فرۆشیاری په‌یجه‌كانی ئۆنلاین ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی نایاساییدا ده‌گرێت و لیژنه‌كه‌ش داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌ڕێی ئۆنلاینه‌وه ده‌رمان نه‌كڕن. لیژنه‌ی باڵا‌و لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوكاری ئاسایشی گه‌ڕه‌كی چوارچرا، له كۆگایه‌كی فرۆشیاری په‌یجه‌كانی ئۆنلاینی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی قه‌ڵه‌ویی و لاوازكردنی كێشدا گرتووه. بڕی ئه‌و ده‌رمانه جۆراوجۆرانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی ته‌ندروستی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه بڕی زیاتر له 517 پارچه قتو ده‌رمانه، كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هاورده‌ی شاری سلێمانی كراوه‌و فرۆشیاران به ده‌رمانی دابه‌زاندن و زیادكردنی كێش به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن. لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، له‌ڕێی په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌رمان نه‌كڕن له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردن و شوێنی فرۆشتنیان دیارنییه. لیژنه‌ی ته‌ندروستی، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و ئه‌و شوێنانه ده‌كات هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی تێده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رجه‌كانی كاركردن شوێنه‌كه داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure