31/1/2020 10:52 PM

پشکنینی بەردەوام مەترسی مردن بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە

ئەو ژنانەی پشکنینی مەمک دەکەن، شانسی دەرمانیان زۆر زیاترە لەوانەی پشکنین ناکەن.

لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر زانیاری 50,000 ژن ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو ژنانەی بە ڕێکوپێکی پشکنینی مەمکیان کردووە 60% مەترسی مردنیان بەو نەخۆشییە لە 10 ساڵی یەکەمی دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە کەمتر بووە. هەروەها 47% مەترسی مردنیان دوای 20 ساڵ لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە کەمتر بووە لەو کەسانەی پشکنینیان نەکردووە.

توێژەران دەڵێن: دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا هەلی ئەوە دەڕەخسێنێت باشتر چارەسەر بکرێت.

لە وڵاتێکی وەکو بریتانیا پشکنینی مامۆگرافی بە هەموو خانمانی تەمەنی 50 بۆ 70 ساڵ پێشنیار دەکرێت، بەشێوەی مامناوەندی 70%ى خانمان لەو بەرنامەیەدا بەشداری دەکەن.

خاک - تایبه‌ت




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved