نانسی عه‌جره‌م كچه گۆرانیبێژی لوبنانی جه‌ماوه‌ر‌و هه‌وادارانی خۆی ئاگادار كرده‌وه، كه ئه‌و گۆرانییه‌ی به‌هۆی رووداوی كوژرانی پیاوێكه‌وه له حه‌وشه‌كه‌یاندا‌و به ده‌ستی مێرده‌كه‌ی دواكه‌وتبوو، بڵاوی ده‌كاته‌وه‌و گۆرانییه‌كه‌ش به ناوی (ئه‌لبی یا ئه‌لبی)یه. نانسی باسی له‌وه‌ش كرد گۆرانییه‌كه‌ی رۆژی 31ی كانونی دووه‌م بڵا ده‌كاته‌وه كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی، واته ئێستا ده‌بێ گۆرانییه‌كه‌ی بڵاو كردبێته‌وه. پێشتر سایتی ئیلاف له زاری به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی نانسی عه‌جره‌مه‌وه رایگه‌یاندبوو، كه له كۆتایی مانگی كانونی دووه‌مدا ده‌ست به كاری هونه‌ری ده‌كاته‌وه، كه پێشتر به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی خێزانه‌كه‌یه‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی بارودۆخی نائارامی لوبنانه‌وه كاره هونه‌رییه‌كانی راگرتبوو. ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure