زاناكانی بواری زینده‌وه‌رناسی رایانگه‌یاند، له شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی چیاكانی تبت جۆره ڤایرۆسێكیان دۆزیوه‌ته‌وه ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 15هەزار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین له جینیۆمی ئه‌و زینده‌وه‌رانه به‌رده‌وامه. زاناكان بۆ ئەوەی ده‌ستیان رابگات به‌و ڤایرۆسانه، سامپڵیان له قوڵایی 2,7 كیلۆمه‌تر له ناوچه به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی جه‌مسه‌ری باشوور ده‌رهێناوه. هه‌ر له گه‌ڕان‌و پشكنینه‌كه‌یاندا زاناكان 33 جۆر ڤایرۆسیان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش 28 جۆریان له‌و جۆرانه‌ن كه تائێستا نه‌ناسرابوون. به وته‌ی توێژه‌ره‌كان پێكهاتنی ئه‌م جۆره زینده‌وه‌رانه له ناو به‌سته‌ڵه‌كدا به پێی قوڵیی ده‌ریاكه ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ تێگه‌یشتن له‌و گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتووه. روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure