1/2/2020 01:35 PM

مێژوو - شەڕی تریاک

شەڕی تریاک بریتی بوو لە دوو شەر کە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا لە نێوان "ئەنگلۆ و چین"ـدا ڕوویان دا و هۆکاری شەڕەکەش بریتی بوو لە ئیشی بازرگانی "بەریتانیا" لە ناو وڵاتی "چین"ـدا و هەروەها حکومەتی "چین". شەڕەکان ناویان "شەڕی یەکەمی تریاک" و "شەڕی دووهەمی تریاک" بوو. ئەم شەڕانە بوونە هۆی ئەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەی "خینگ" لە کزی بدات و ئەم بنەماڵە پاشاییە ناچار بن لەگەڵ بەشەکانی‌تری جیهان ئیشی بازرگانی ئەنجام بدەن.
لە ساڵی هەزار و هەشت‌سەد و بیست‌دا ئابوری "چین" گەورەترین و بەهێزترین ئابووری جیهان بووە ئەمە قسەی ئابووریناسێکی بەریتانییە بە ناوی "ئەنگۆس مەدیسۆن". لە ماوەی یەک دەیە‌دا پاش شەڕی تریاکی یەکەم هێزی ئابووری "چین" لەچاو باقی وڵاتانی‌ جێهان بە ڕێژەی نیوە داکشابوو. لە وتارێکی‌تر کە لە لایەن "میکائیل کیمبلاست"ـەوە لە "مۆرگان" بڵاو کراوەتەوە و لە لایەن رێکخراوەی "ئابووری جیهانی"ـیەوە پێداچونەوەیان لەسەری ئەنجام داوە بە هەمان ئەنجام گەیشتوون. "چین" بۆ ماوەی چەندین سەدە یەکێک لە بەهێزترین وڵاتانی جیهان بوو لە باری ئابوورییەوە تا ئەو کاتەی کە شەڕی تریاک دەسی پیکرد. لە "چین"ـدا ماوەی ساڵەکانی 1839 تا ساڵی 1939 بە سەدەی سووکایەتی و شەرمەزاری ناسراون و بەم جۆرە ناویان لێئەبرێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved