د.محه‌مه‌د سبحان محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و لوت و گوێ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا چه‌ند هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی كۆرۆنا ڕوونكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌دا د.محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موو ڕێگاو ڕێكارێكی خۆپارێزی بگرینه‌به‌ر بۆ ڕێگری له‌م په‌تا ڤایرۆسییه جیهانییه، شانبه‌شانی هه‌وڵه زۆره‌كانی وڵاتان بۆ دۆزینه‌وه ڤاكسینێك بۆ كۆنترۆڵكردن و له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند هه‌واڵێكی خۆش ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، ئه‌وانیش: 1-خۆشبه‌ختانه حكومه‌تی چین كیتی تاقیگه‌یی سه‌ركه‌وتوانه دروستكردووه‌و به وڵاته‌كه‌یدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه توانای ده‌ستنیشانكردن و دڵنیابوونه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه له‌و كه‌سانه‌دا كه تایان هه‌یه له‌ماوه‌ی (دوو تا سێ كاتژمێر)دا. 2-خۆشبه‌ختانه ئه‌م ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێیه توانای به‌رگه‌گرتنی نییه له پله‌ی گه‌رمی به‌رزو ژینگه‌ی گه‌رمدا. كه له پله‌ی 56 پله‌ی سه‌دیدا بێت بۆماوه‌ی نیو سه‌عات ئه‌وا ده‌مرێت.. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی به‌كاریان دێنین باش بكوڵێنرێنێن ئه‌وا مه‌ترسی توشبونمان له‌سه‌ر نابێت یان زۆر كه‌م ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌و خواردنانه خۆمان به‌دووربگرین كه گۆشتی كه‌م كوڵاو یان نه‌كوڵاو و خاوی تێدایه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی توێژه‌ران پێیانوایه له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا باش وایه به‌رده‌وام پله‌ی گه‌رمی ناو ماڵه‌كانمان له‌سه‌روو بیست پله‌ی سه‌دیه‌وه ڕابگرین، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ توانای به‌رگه‌گرتنی پله‌ی گه‌رمی به‌رزی بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن نیه. 3-ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌ئاسانی له‌لایه‌ن كحولی ئاماده‌كراوی پزیشكی به خه‌ستی 75% و گیراوه‌ی كلۆره‌وه پاكده‌كرێته‌وه‌و له‌ناوده‌چێت و نابێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه. 4-له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری وهان به‌یه‌كجارو پێكه‌وه بیست توشبووی ئه‌م ڤایرۆسه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان (15 بۆ 65 ساڵه) باری ته‌ندروستیان باش ده‌بێت و ده‌نێردرێنه‌وه ماڵه‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure