د.پشكۆ عه‌لی محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكاوی بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به ئازاری پشت له دووگیانی‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و چه‌ندین خاڵی گرنگی ڕوونكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌دا د.پشكۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شێكی زۆر له خانمان له‌كاتی دووگیانی‌دا توشی ئازاری پشت ده‌بن كه ده‌بێته هۆی گرفت و ناڕه‌حه‌تی به‌تایبه‌ت له پێنج مانگی كۆتایی سكپڕیدا، كه هه‌ندێكجار ده‌توانین بڵێین هه‌واڵێكی خۆشه كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كۆرپه‌له‌كه گه‌وره بووه. هۆكاره‌كان به‌گشتی ئه‌مانه‌ن: 1-زیادبوونی كێشی كۆرپه‌له‌كه‌و منداڵدان. 2-گۆڕانكاری له شێوازی وه‌ستانی جه‌سته. 3-گۆڕانكاری له هۆرمۆنه‌كانی له‌ش به‌تایبه‌ت هۆرمۆنی ڕیلاكسین. 4-لاوازبوون و كرانه‌وه‌ی ماسولكه‌كان به‌تایبه‌ت ماسولكه‌كانی سك. 5-فشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی. 6-ئازاری پشت و كێشه‌كانی خودی بڕبڕه‌ی پشت كه پێش دووگیانی ڕه‌نگه هه‌بووبێت. چاره‌سه‌ر: 1-وه‌رزشكردن 2-به‌كارهێنانی ساردی (كیسی سه‌هۆڵ یان خاولیه‌كی سارد) بۆ سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه ڕۆژانه چه‌ندجارێك بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ پاشان گه‌رم داپۆشینی شوێنی ئازاره‌كه به به‌كارهێنانی گه‌رمی (خاولیه‌كی گه‌رم) كه نابێت پله‌ی گه‌رمی زۆربێت چونكه زیانی بۆ كۆرپه‌له‌كه ئه‌بێت. 3-ڕێككردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و وه‌ستان و كاری ڕۆژانه. 4-خواردنی جۆراوجۆر‌و پڕ ڤایتامینه‌كان. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure