2/2/2020 10:54 AM

کەسایەتییەکان - جۆرج. دەبلیو. ئێچ. بوش


"جۆرج هێرڤێرت ڤاکێر بوش" سیاسەتمەدار و بازرگانێکی "ئەمریکی" بوو وەکوو چل و یەکەمین سەرۆک کۆماری "ویلایەتە یەکگرتووەکان" لە ساڵی 1989 تا 1993 خزمەتی کرد. ئەو زۆربەی جار بە "جۆرج. دبلیو. ئێچ. بوش" یان "جۆرجی گەورە" یان "بوشی چل و یەکەم" ناو ئەبرێت بۆ ئەوەی بتوانرێ لە کوڕەکەی واتە "جۆرج. دبلیو. بوش" کە وەک چل و سێهەمین سەرۆک کۆماری "ویلایەتە یەکگرتووەکان" لە ماوەی ساڵانی 2001 تا 2009ـدا خزمەتی کرد جیا بکرێتەوە. ئەو یەکێک لە ئەندامانی پارتی کۆماری بوو، ئەو هەروەها لە ماڵی نوێنەرانی "ئەمریکا"ـدا خزمەتی کردووە و هەروەها وەک باڵوێزی "ئەمریاک" لە نەتەوە یەکگرتووەکان‌دا رۆڵی بینیوە و ئەرکەکەشی لەو شوێنە بریتی بووە لە ناوەندی زانیاری و هەروەها جێگری چل و سێهەمین سەرۆک کۆماری "ئەمریکا" بووە. "بوش" لە ناوچەی "گرینڤیچ" گەورە بووە و بەر لەوەی لەشەڕی جیهامی دووهەمدا بەشداربێت لەزانکۆی "فیلیپس" لە لقی هێزی دەریایی‌دا سەرقاڵی خوێندن بووە. پاش شەڕی جیهانی لەزانکۆ "یێڵ" دەرچوو و ماڵی گوێزتەوە بۆ "تەکساس" و لەو شوێنە کۆمپانیایەکی سەرکەوتوو بۆنیات نا بۆ بازرگانی "نەفت". پاش ئەوەی هەوڵی‌دا خۆی بۆ کورسی سیناتۆری "ویلایەتە یەکگرتووەکان" کاندید بکات و سەرنەکەوت لە هەڵبژاردنی حەوتەمین ناوچەی "تەکساس"ـدا لەساڵی 1966ـدا سەرکەوت. سەرۆک کۆمار "ریچارد نیکسۆن" لە ساڵی 1971ـدا "بوش"ـی بۆ کورسی باڵوێزی "نەتەوە یەکگرتووەکان" هەڵبژارد و پاش ئەمەش لە ساڵی 1973ـدا بووە سەرۆکی کۆمیتەی نەتەوەیی "کۆمارییەکان".

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved