2/2/2020 12:56 PM

مێژوو - ناردنی هەزاران کەس

"ناردنی هەزاران کەس" رووداوێک بوو کە لە "ئیتاڵیای رزۆرگیمیتۆ" لە سڵی 1860ـدا روویدا. دەستەیەک لە سەربازانی خۆبەخش لە لایەن "جۆزێپێ گاریباڵدی"ـیەوە لە "کوارتۆ"ـوە کە نزیکی " جێنۆوا"ـیە لە ناوچەی "مارسێلا"ـدا سەقامگیر بووە ناردران بۆ "سیسیلی" بۆ ئەوەی بتوانن "حکومەتی دوو سیسیلی" کە لە لایەن بنەماڵەکانی " بۆربۆن و دوو سیسیلی"ـیەوە بەڕێوە ئەبران، داگیر بکەن.
ئەمو پرۆژەیەکی بەرزویست و پڕمەترسی بوو کە بریتی بوو لە داگیرکردنی شوێنێک کە هێزیکی دەریایی زۆر بەهێز و سوپایەکی قەرەباڵغی بوو ئەویش تەنیا بە هەزار سەربازەوە. ئەم ناردنی سەربازانە ئیشێکی سەرکەوتوو بوو و توانی "ناپێل" و "سیسیلی" بێنێتە ژێر کۆنترۆلی "حکومەتی ساردینیا"ـوە و ئەمە دواهەمین داگیرکاری بوو بەر لە دامەزرانی "حکومەتی ئیتاڵیا" لە ساڵی 1861ـدا.
هێرشی دەریایی تەنیا کردەوەیەک بوو کە گشت لایەنەکان حەزیان لێی بوو و بەشیوەی هەمووانی لە لایەن هەر چوار باوکی نەتەوەوە دانگدانی بۆ کرا ئەم چوار کەسە بریتی بوون لە "جۆزێپێ مازینی" و " جۆزێپێ گاریباڵدی" و "ڤیکتۆر ئێمانۆئێلی دووهەم" و "کامیلۆ گاڤۆر". بەڵام جیا لەمانە ناردنی ئەم سەربازانە لە لایەن "فرانسیسکۆ گریسپی"ـشەوە هان ئەدران، ئەو کەسێک بوو کە لەباری سیاسییەوە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لەسەر یەکگرتوو کردنەوەی "ئیتاڵیا".

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved