ئەگەر لەمەودا دەستەواژەی "Coronavirus" لە گۆگڵدا بنووسن، جگە لەوەی سەرجەم زانیارییەکانی رێکخراوەی جیهانیی تەندروستی سەبارەت بەم نەخۆشییە ئەخرێتە روو، ئەتوانن دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە شوێنەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە وەربگرن و لە رووماڵی چرکە بە چرکەی هەواڵەن ئاگادار ببنەوە. گۆگڵ لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە وەکو کارەساتە سروشتییەکان هەڵسوکەوت ئەکات و توانایی پۆست کردنی هەواڵی سەبارەت بەم بابەتەی دابین کردووە. هەروەها دەستڕاگەیشتنی راستەوخۆ بە هەژماری فەرمیی رێکخراوەی جیهانیی تەندروستی واتە @WHO بۆ ئەوەی بەخێرایی لەهەواڵەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاگادار ببیتەوە، جێبەجێ کراوە. تا ئێستا 250هەزار یارمەتی لەلایەن گۆگڵەوە گەیشتۆته خاچی سووری چینی و هەروەها کەمپینێکی رێکلام بەناوی Googlers توانیویەتی 800هەزار دۆلار یارمەتی مرۆڤدۆستانه کۆ بکاتەوە. گۆگڵ هەوروەها 5 نووسینگەی خۆی لە هۆنگ کۆنگ، تایوان و چین داخستووە و داوای لەکارمەندەکانی کردووە بەماوەی 2 هەفتە کارەکانیان لەماڵەوە ئەنجام بدەن. ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەم جار لە شاری ووهانی چین سەری هەڵدا و تا ئێستا زیاتر لە 250 کەسی کردۆتە قوربانی و زیاد لە 10هەزار کەس تووشی بوون.
سەرچاوە: theverge
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure