2/2/2020 09:17 PM

هەشتەمین سەرسوڕهێنەری جیهان لە سلێمانی دروستدەکرێت

تاوەری یەڵماز گونەی، وەک هەشتەمین سەرسوڕهێنەری جیهان، پرۆژەی کۆمپانیای هاواری فیلم و ناوەندی سینەمایی و رۆژنامەوانی بەدرخانە لە شاری سلێمانی.

هاوار مستەفا خان خاوەنی کۆمپانیای هاواری فیلم بۆ بەرهەمهێنان و  دابەشکردنی هونەری و بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی سینەمایی و رۆژنامەوانی بەدرخان کە خاوەنی بیرۆکەی پرۆژەی تاوەری یەڵماز گونەیە، لە بڵاوکراوەیەکدا لەبارەی پرۆژەکەوە دەڵێت: ئەم پرۆژەیە دەبێتە هەشتەمین سەرسوڕهێنەری نوێی جیهان و پرۆژەیەکی کەرتی سەینەماو گەشتیارییەو ئەگەر بچێتە بواری جێبەجێکردن دەبێتە یەکەمین پرۆژەی سینەماو گەشتیاری لە کوردستان.

ئەم پرۆژەیە دروستکردنی تاوەرێکە لەسەر شێوەی یەڵماز گونەی، به بەرزی ٥٧ مەتر، کە مۆزەخانەو باڕو کافێ و رێستۆرانت و شوێنی پشوودان و سەردانکردنی تێدایەو بە نزیکەیی سەرجەم تاوەرەکە ٤٧٠ بۆ ٦٢٠ کەس دەگرێت.

واش پێشبینی دەکرێت داهاتی ساڵانەی ئەم پرۆژەیە ٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بێت.

لەنزیک ئەم پرۆژەیەش نەخشەی دروستکردنی چەندین پرۆژەی تر وەک دروستکردنی زانکۆیەک بۆ زانستی میدیا  سینەماو ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی یەڵماز گونەی بە ئاستی خەڵاتی ئۆسکارو یاریگای نێودەوڵەتی تێنس و خانەی ئۆپێراو خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ و پێشانگای ئۆتۆمبێل و پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ئەسپسواری، لەگەل چەندین پارک و مەلەوانگەو کابینەی گەشتیاری دەکرێتەوە.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved