د.ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری به‌فر له‌سه‌ر چاو كه به به بهفركهوتنی چاو ناوده‌برێت. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.ماكۆك ڕایگه‌یاندووه: به بهفركهوتنی چاو بریتییه له ئازاری چاوه‌كان و له‌ده‌ستدانی بینایی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی خۆره‌وه، كه گلێنه‌ی چاوه‌كان ئهڕوشێنێت و توشی هه‌وكردنی ئه‌كات. ڕاشیدهگهیهنێت: به‌فر ئه‌بێته هۆی شكاندنه‌وه‌ی تیشكی زیانبه‌خشی خۆر بۆ ناو چاوه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی خلیسكێنه‌ی سه‌ربه‌فر ئه‌كه‌ن یان شاخه‌وانن، ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتر توشی ئه‌م باره ببن، چونكه هه‌تا شوێنه‌كه به‌رزتربێت، تیشكی خۆریش به‌هێزتر ئه‌بێت. هه‌روه‌ها جگه له به‌فر، ئه‌و كه‌سانه‌ی له بیابانی لمی سپی یان له‌ناو ده‌ریادان ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی هه‌مان گرفت ببن، چونكه ده‌نكۆڵه‌ی لم و دڵۆپه‌ی ئاویش تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ئهشكێننهوه بۆ ناو چاو. ئه‌مه جگه له‌و ئامێرانه‌ی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ییان لێوه ده‌رئه‌چێت، هه‌مان كێشه بۆ چاو دروستده‌كه‌ن، وه‌كو ئامێری له‌حیمكردن. نیشانه‌كانی بهفرهكوێربوون: دروستبوونی ئازار له چاوه‌كاندا سووتانه‌وه‌ی ناو چاو هه‌ستكردن به‌وه‌ی شتێك وه‌كو خوێ یان ورده لم له‌ناو چاودا بێت سوربوونه‌وه‌ی چاوه‌كان چاوه‌كان پڕئه‌بن له ئاو هه‌ستیاربوون به ڕووناكی لێڵبو‌ونی بینایی هه‌ڵاوسانی پێڵووه‌كان سه‌رئێشه كه سه‌یری گڵۆپێك یان ڕووناكیه‌ك بكات دره‌وشانه‌وه‌و خه‌رمانه‌ی به‌ده‌وردا ئه‌بینێت. هه‌ندێكجار ڕه‌نگه‌كانیش تێكه‌ڵده‌كات چاره‌سه‌ر: *له‌ماوه‌ی ڕۆژێك یان چه‌ند ڕۆژێك به‌بێ چاره‌سه‌ریش باش ئه‌بێت و گرفتێكی ئه‌وتۆ به‌جێناهێڵێت. *باشتروایه له‌و ماوه‌یه‌دا خۆت له به‌ركه‌وتنی ڕووناكی زیاتر بپارێزیت و چاویلكه‌ی هه‌تاوی به‌كاربهێنیت. *باشتروایه شۆفێری نه‌كه‌یت. *ئه‌گه‌ر هاوێنه‌ی لكاوت له چاودا بوو، ئه‌بێت ده‌ریبهێنیت و به‌كاری نه‌هێنیته‌وه هه‌تا به‌ته‌واوی باش ئه‌بیت. *قه‌تره‌ی ته‌ڕكردن و فرمێسكی ده‌ستكرد به‌كاربهێنه. *ئه‌توانی ده‌رمانی دژه ئازار به‌كاربهێنیت. *چاوه‌كانت مه‌خورێنه *ئه‌گه‌ر دوای 24 كاتژمێر به‌ره‌و باشی نه‌چویت پێویسته سه‌ردانی پزیشكی چاو بكه‌یت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بیت پێویسته چاویلكه‌ی دژه تیشك به‌كاربێنیت، كه ته‌واوی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی گلئهداتهوهو ناهێڵێت بگاته چاو. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure