3/2/2020 12:13 PM

مێژوو-شۆڕشی جان براون بۆ سەر هارپز بێری

شۆڕشی "جان براون بۆ سەر هاپز بێری" هەوڵێک بوو لە ساڵی 1859ـدا کە لە لایەن کەسی دەرکراوەوە واتە "جان براون"ـەوە ئەنجام درا کە بەتەما بوو بە سوپایەکی چەکداری پێکهاتوو لە کوێلەکانی ویلایەتە باشوورییەکانەوە کۆنترۆڵی شوێنی چەک و تەقەمەنی "هارپز بێری" کە بەشێکە لە "ڤیرجینیا" بگرێتە دەست. ئەم شەڕە هەندێک جار ناو نراوە "پرۆڤەکردن بۆ جل‌وبەرگی شەڕی ناوخۆ".
رێکخراوەکەی "براون" لە لایەن هێزی دەریایی "ئەمریکا"ـوە کە لە ژێر دەسەڵات و فەرمانی نەقیب "ئیسرائیل گرین"ـدا بوو شکستی هێنا. هەندێک لەو کەسانەی کە لەم شۆڕشەدا بەشدار بوون دواتر لە شەڕی ناوخۆ‌دا دیسان دەستیان کرد بە سەرهەڵدان. یەکێک لەو کەسانە کۆلۆنێل "رابێرت" بوو. "لی" کە یەکیتر لەم کەسانە بوو دواتر لە بەدەستهێنانەوەی شوێنی چەک و تەقەمەنی‌دا رۆڵی گێڕا. ئەو دوو کەسەی کە لە دەسبەسەر کردنی "براون" ـدا دەسیان هەبوو ناویان "ستۆنڤیل جەکسۆن" و "جی ئی بی ستوارت" بوو و ئەمانە لەگەڵ "جان ڤالکینز" دواتر لە لەسێدارەدانی "براون"ـدا حازر بوون. "براون" کاتێک کە دوور خرابۆوە بۆ ناوچەی "سپرینگفیڵد"ـی ویلایەتی "ماساچووسێت" داوای کرد لە "هەریێت تۆبمەن" و "فرێدریک داگلاس" کە لەم شۆڕشەدا بەشداربن بەڵام "تۆبمەن" بەهۆی کێشەی تەندرووستییەوە نەیتوانی بەشداری بکات و "داگلاس"ـیش ئەمەی قەبووڵ نەکرد چوونکە لای وابوو ئەم ئۆپراسیۆنە سەرناکەوێت.
لەو کاتەدا کە ئەم شۆڕشە سەری هەڵدا هیچ کەس لە وشەی شۆڕش بۆ ئەم ڕووداوە کەڵکی وەرنەئەگرت. مانگێک پاش ئەم ڕووداوە رۆژنامەی "بالتیمۆر" 26 دەستەواژەی بۆ ئەم رووداوە بەکار برد وەک "ئاخێز"، "سەرهەڵدان"، "خەیانەت" و "شەڕی خاچپەرستی" بەڵام وشەی "شۆڕش" لەناو هیچ کام لەم 26 دەستەواژەیەدا نەبوو.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved