3/2/2020 03:14 PM

بەناوبانگترین خواردنەکانی وڵاتی ئۆکرانیا+وێنە

خواردنە ئۆکرانییەکان لەماوەی چەندین سەدەدا ئاڵوگۆڕی زۆریان بەسەرداهاتووە. وڵاتانی دراوسێ، دۆخی کەشوهەوا، خاکی دەوڵەمەند و هەوڵ و تێکۆشانی دانیشتووانی خۆجێی، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر رەنگاڵەبوونی خواردنەکانی ئەم وڵاتە هەبووە. ئۆکرانییەکان بۆ ئەوەی تامی خواردنەکانیان خۆش بێ، سیر و بەهاراتێکی زۆر بەکاردێنن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند خواردنی تایبەتیی وڵاتی ئۆکرانیا ئاشنا ئەبین.

چیکێن کیف

 یەکێک لەو شتانەی کە ئۆکرانیای بەناوبانگ کردووە، "چیکێن کیف/ Chicken kiev"ـە. ئەم خواردنە سادەیە پێکهاتووە لە گۆشتی مریشک و رۆنی کەرە. هەڵبەت بۆ ئەوەی لەکاتی سوورکردنەوەی گۆشتەکە، رۆنەکە نەیەتە دەرەوە ئەبێ زۆر شارەزا بیت ئەگینا ئەو تامە خۆشە دەستەبەر نابێت.

سالا


"سالا/ Salo" کە لە ئینگلزیدا بە "سالۆ"ـش بێژە ئەکرێت، لەئۆکرانیا هێمای دەوڵەمەندی و میواندارییە. سالا بەگشتی وەکوو پێش-خۆراک بەکاردێ، بەڵام هەندێک جار وەکو خواردنی سەرەکیش ئەخورێت. ئەم خواردنە بریتییە لە ڤیتامین D و  A کە هەردوکیان بۆ چالاکییەکانی مێشک، سیستەمی هەرس و پاککردنەوەی ژەهرەکانی جەستە پێویستن.

ئاکرۆشکا


"ئاکرۆشا/ Okroshka" جۆرە سوپێکە کە زیاتر هاوینان دروست ئەکرێت و لەگەڵ گەرمای ئەم وەرزەی ساڵ زۆر ئەگونجێت. بۆ دروست کردنی ئەم  خواردنە هەم ئەتوانی "کواس/ Kbass" و هەم ئەتوانی "کێفیر/ Kefir" بەکار بهێنیت کە هەردوکیان تامێکی ترشیان هەیە.

بانووش


ناوچە رۆژاواییەکانی ئۆکرانیا کۆمەڵێک خواردنی تایبەتیان هەیە کە لەناوچەکانی ناوەند و رۆژهەڵات زۆر باو نین. "بانووش/ Banush" یەکێک لەم خواردنانەیە کە پێشتر بە خواردنێکی هەژارانە ئەهاتە ئەژمار، بەڵام ئێستا یەکێک لەخواردنە سەرەکییەکانه و لەباشترین رێستۆرانتەکانی ناوچەی "کارپات/ Carpathians" ئاراستە ئەکرێت. بانووش بریتییە لە گەنمە شامی، گۆشتی سوور و پەنیر وهەندێک جار قارچکیشی لێ زیاد ئەکەن.

 

سەرچاوە: theculturetrip

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved