3/2/2020 07:49 PM

چلەی ماتەمینی ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەچێت

رۆژی هەینی چلەی ماتەمینی هونەرمەندو میدیاکار ئاسۆ عومەر سوارە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و هاوکات باخچەی ئاسۆ عومەر سوارە دەکرێتەوە.

سەعات 10:00ی بەیانی رۆژی 7-2-2020 لە شەقامی قاسملۆ_دووسایدی زەرگەتە باخچەی ئاسۆ عومەر سوارە دەکرێتەوە، هاوکات هەمان رۆژ سەعات 3:30 دەقیقەی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی چلەی ماتەمینی بۆ کؤچی دواییی هونەرمەندو میدیاکار ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەچێت.


ئاسۆ عومەر حاجی محەمەد قوربانی پێنجوێنی، ناسراو بە ئاسۆ عومەر سوارە، زیندانی سیاسی، ئەکتەر، پێشکەشکارو شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، لە چەندین فیلم و درامای ناوداری هەرێمی کوردستان بەشداری کردووەو رۆڵێکی بەرچاوی لە پێشخستنی بەرهەمە هونەرییەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە، لە ساڵی 1963 لەدایکبووەو 30-12-2019 لە تەمەنی 56 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved