3/2/2020 08:01 PM

لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ چەند چالاکیيەک دەکرێت

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەکانیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و جێگرو بەڕێوەبەری بەشەکان کۆبویەوە، لە کۆبونەوەکەدا باس لەم خاڵانە کرا:

۱.هەفتەی سلێمانی کە چەندین چالاکی کولتووری جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، سەرەڕای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دامەزراواکانی تری هاوشێوە کە لە دەرەوەی وەزارەتدان بەشدارییان پێدەکرێت، لەو بوارەدا بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕاسپێردرا ئامادەسازی بکات.

۲.فێستیڤاڵی ئەدەبی نێودەوڵەتی لە سلێمانی و دانانی بەرنامەیەکی شایستەو پێشوەخت، بو فێستیڤاڵ و بایەخدان بەم چالاکییە، بەتایبەت کە شاری سلێمانی لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە هەڵبژێردراوە وەک یەکێک لە شارەکانی داهێنانی ئەدەبی. 

٣.لەگەڵ بەڕێز پارێزگای سلێمانی و هەموو ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی پەیوەندیدارن بەم چالاکیانەوە، هاماهەنگی و بەرنامەسازی بکرێت۰‌

٤.هەر لە پەراوێزی سەردانەکەیدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە سازکردنی چلەی ماتەمینی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ئاسۆ عومەر سوارە، کۆبووەو پێیڕاگەیاندن کە پێویستە کۆڕەکە بە شێوەیەکی شیاو و شایستە بە کارو بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە بەڕێوەبچێت.

 
خاك - راگه‌یاندنی وه‌زیری رۆشنبیری





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved