د.هاژه جه‌لال تۆفیق بۆرد له نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و مناڵبوون و نه‌زۆكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا شێواز‌و چۆنێتی و هۆكاری سكپڕی هێشوویی ڕوونكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.هاژه ڕایگه‌یاندووه: سكپڕی هێشوویی بریتییه له شێوه‌یه‌كی ناته‌واوی سكپڕی كه به‌ڕێژه‌ی 1 له 1000 كه‌سدا ڕووده‌دات و پێكدێت له ئه‌نجامی پیتاندنی هێلكه‌یه‌كی بێ ناوك (DNA) له‌لایه‌ن دوو تۆوه‌وه یاخود له‌لایه‌ن دوو پارچه‌بوونی یه‌ك تۆوه‌وه، كه ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی چه‌ند كیسێك له شێوه‌ی هێشووه ترێ. هه‌روه‌ها له هه‌ندێك له حاڵه‌ته‌كاندا كۆرپه‌ش دروستده‌بێت. ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، (سكپڕی نیمچه هێشوویی) كه مه‌ترسی توشبوونی شێرپه‌نجه‌ی زۆر ده‌گمه‌نه. به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تی تردا منداڵ دروستنابێت، ته‌نها هاوڕێ منداڵه‌كه دروستده‌بێت (سكپڕی هێشوویی ته‌واو) كه %2-4 مه‌ترسی توشبوونی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی زیاتر له %90 چاكده‌بنه‌وه به‌ته‌واوی. نیشانه‌كانی: *خێرا گه‌وره‌بوونی سك *خوێن به‌ربوونی دامێن *بێزووكردن و دڵ تێكچوونی زیاد له‌پێویست *به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن *زیاد چالاكبوونی غوده‌ی ده‌ره‌قی چاره‌سه‌ركردنی چۆنه‌و به‌چ رێگایه‌كه؟ *چاودێریكردنی نه‌خۆشه‌كه دوای كورتاج له‌ڕێگه‌ی پشكنینی BHCG - titer . *ڕێگریكردن له سكپڕی بۆ ماوه‌ی 6 تا 12 مانگ *ئه‌گه‌ری دووباره توشبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له‌گه‌ڵ سكپڕی داهاتوودا ده‌گاته %1 له‌به‌رئه‌وه پێویسته نه‌خۆشه‌كه له سكپڕی داهاتوویدا به زووترین كات سۆنار بكات. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure