4/2/2020 09:33 AM

دووبەرهەمی پێشڕەو عەبدوڵڵا چاپ دەكرێنەوە

جەستە دەروون عەقڵ

جەستە دەروون عەقڵ... ئەم بەرهەمە هەوڵێکی سایکۆ فەلسەفییە بۆ خۆناسی، چون هەموو فەلسەفە و ئاین و زانستە دەروونیەکانیش، جەخت لەوە دەکەنەوە، کە مرۆڤ دەبێت خۆی بناسێت، بۆیە ئەم پەرتووکە لەدوتوێی ۳٤۰لاپەڕەدایە، هەوڵێكە بۆ دەستپێکردن بە پرۆسەی خۆناسین، ئەویش بە ناسینی جەستەی بایەلۆژی و پەیوەندی بە سایکۆلۆژیا و عەقڵ و ڕۆحەوە، پاشان ناسینی سایکۆلۆژیا و هەموو ڕەگەزە دەروونییەکانی مرۆڤ، دواتر ناسینی عەقڵ و ژیانی  روحی، کۆتا بەشی ئەم پەرتووکە باسکردنە لەو سەفەرانەی مرۆڤ لەناو خۆیدا، ئەنجامی دەدا، چون مرۆڤ سات هەیە کائینێکی بایەلۆژیە، سات هەیە کائینێکی سایکۆلۆژیە سات هەیە کائینێکی ڕۆحی و عەقڵیە، جا ئەم دۆخ گۆڕینانە چۆن ڕوودەدەن و مرۆڤ چۆن دۆخەکانی دەگۆڕێت؟ هەموو ئەمانە مژار و بابەتی سەرەکی ئەم پەرتوکەن، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا و بۆ پێشەنگای نێو دەوڵەتی هەولێر، چاپی سێیەمی دەکرێتەوە.
عیشق گەنج ماڵ
عیشق گەنج ماڵ، ئەم شرۆڤانە لەو نووسینانەن، کە دەچنە خانەی هەڵماڵینی دیوی تاریکی کەسێتیمان، بە جۆرێک لە ڕێگەی زمانەوە، هەموو ئەو زانیاریانەی کە چەپاندومانن و ئەوەش کە نیشانی دەدەین، مشت و ماڵی بکەین، بۆ ئەوەی هەموو ئەو ئاریشە سایکۆلۆژی و روحیانەی دەرگیری بووین، لە ئەنجامی ژیانکردن لەنێو کۆمەڵگەیەکدا، کە پێی دەڵێن ئەتمۆسفیری کۆمەڵگەی کوردی، ئەو فەزایەی هەموومانی لەسەر یەک کۆپیکردوە. ئەمە هەوڵێکە بۆ ناسینی خۆمان و یارمەتی دانی نەوەی دوای خۆشمان، کە بە خۆلادان لەو ئاریشانە بتوانن ببن بەخۆیان و ئێمە دووبارە نەکەنەوە. نووسینی ڕژد و پتەو لە هێڵی فکری خۆی ناترازێ و ناکەوێتە دەست ئەو ئاگاییە گشتییەوە، کە لەجێی سوسە و کنە و درککردن، هێزێکی خەوێنەر بڵاو دەکاتەوە، بۆ سڕکردنی بیری تاک.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved