4/2/2020 09:38 AM

بە مەبەستی خۆشەویست کردنی کتێب

هاوڕێ هیوا

لەم کتێبەوە ژنان هەمیشە  لەبەردەم خشڵ و جوانکاریەکان قسەیەکیان نییە بۆ ناڕازی بوون
باشترین کەرەستە بۆ بێدەنگ کردنی خانمان جووتێک گوارەیه یان ملوانکەیەک خۆت بیکەیتە ملی
جەلاد وقوربانی تەواوکەری یەکترن دەبێت پێکەوە ڕووداوێک دروست بکەن هەمیشە دەزوویەک یان ڕێگەیەکی پان هەیە پێکیانەوە دەبەستێت

چارەسەری ڕێگەی دوور ئەوەیه چێژ لە ڕۆیشتن وەرگریت
گەورەم خەجاڵەتم لە ڕووی تۆیا هەندێک قسە ئەکەم حەددم نییە تۆ بە نمونە بهێنمەوە دەزانم تۆ پیاوێکی بێخەوش و پاکیت لە ئاوی کانی ڕەوانتری بەڵام ڕێگەم بدە باسی کەسێکی ترت بۆ بکەم نا ناوی ناهێنم بەڵام خۆت دەیناست دەزانیت چۆن بووە بە بەرێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی ئەو بەرەوە دڵنیام دەزانیت چ کۆشک و باڵەخانەیەکی هەیە دەزانیت چی هەیه و چی نییە بەڵام لەو نا ئایا تۆ قەت له خۆتت پرسیوە ئەو کابرایە بەچی ئەوەی پەیا کرد..؟
بە مووچە..؟
سەروەتەکەی دابەشی مووچەکەی بکه دەبینیت ئێستا تەمەنی دەبێت دوو سەد و چل ساڵ بێت بە مەرجێک ئەگەر لە بیست ساڵیەوە بە هەمان مووچەی ئێستای دامەزرا بێت قوربان دەزانم ئێوەش ئەمەتان لا ناخۆشە ئەم ناعەدالەتییە کە تۆش بەشێکی لە قوربانییەکەی بەرۆکی هەموومانی گرتۆتەوە من شەوی به پێنچ دینار ئەخۆمەوە ئەوەتا بەرێزتان گومان لە سەرچاو پاکەکەی دەکەن ئەی بۆ کەس گومان لەوانە ناکات..؟
ئەم خەڵکە بۆ بەهانەوە چوونی ژنان زۆر ئازان ئەگەر پیاوێک بووایه کەس گوێی پێ نە ئەدا
ژنان دەتوانن بە سەیرکردن هەرچی بیانەوێت بە دەستی بهێنن زۆر بە ئاسانی بابەتە سەرەکیکەت لە بیر ئەبەنەوە ئەوان دەتوانن سەیری چاوت بکەن و سەرخۆشت بکەن کاتێک ژنێک چاو دەبڕێتە چاوت ناتوانی خۆت بگریت و وەک ئەو سەیری بکەی ناچاری چاوت لا بەریت ئەگەر ناشرینترین ژن سەیرت بکات و چاوت لێ نەبرێ ئەتتاسێنێ وەک ئەوەی دەکەویتە ژێر کۆنترۆڵیەوە کاریگەرترین ئەندامی جەستەی ژنان چاویانە
زیاتر لەهەر ئەندامێکی سێکسیان دەتوانن بەچاو زۆر شت بە دەست بهێنن کە تۆ بڕیارت داوە پێیان نەبەخشیت بەڵام بە دەستی خۆت پێشکەشیان ئەکەی

زۆر دەگمەنە ژنان بە ڕاستەخۆ داوی ئەو شتە بکەن کە دەیانەوێت بەڵکو هەمیشە ئەو شتەی کە بە ڕاستەخۆ داوای ئەکەن ئەوە شتە سەرەکییەکە نییە بەڵکو شتێکی تریان ئەوێت شتە داواکراوەکە تەنها وەسیلەیە بۆ گەیشتن بە شتە سەرەکییەکە ژنان داوای کراس دەکەن تاکو بە مێردەکانیان بڵێن بۆ نامانبەی بۆ ئاهەنگ دوای پاره ئەکەن تاکو پێت بڵێن من ئازادیم نییە بەڵام کاتێک ژنێکی نەناس بۆ یەکەم جار دێت و داوای شتێکت لێ ئەکات زۆر ئەستەمە پەی بەوە بەریت لە ئەصڵا چی ئەوێت بۆیە دەبێت چاوەڕوانی کات بکەیت ڕەنگە کەمێک بۆت ڕوون ببێتەوە
دونیا بەسەر دزەکاندا دابەش بووە پۆلێنی دونیا وایە هەموومان دزین بەڵام بە شێوەی جیاواز




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved