"یۆنان" یان بەشێوەی فەرمی "کۆماری هێلێنی" کە هەروەها بە "هێلاس" ناسراوە وڵاتێکە لە باشووری رۆژهەڵاتی "ئەورووپا"ـدا. جەماوەری نیشتەجێ لەم وڵاتەدا لە ساڵی 2018 نزیکەی 10.7 ملیۆن کەس بوون. "ئاتێن" پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە و پاش ئەمیش شاری "تێسالۆنۆکی" دووهەمین شاری گەورەی ئەم وڵاتەیە. ئەم وڵاتە کە لە باشووری خاڵی "نیمچە دورگەی باڵکان" دایە ئەکەوێتە شوێنێک کە شوێنی پێکەوە نووسانی سێ کیشوەری "ئاسیا" و "ئەورووپا" و "ئەفریقا"ـیە. "یۆنان" سنووری هاوبەشی هەیە لە باکووری رۆژئاواییەوە لەگەڵ وڵاتی "ئەلبانی" و لە باکوورەوە لەگەڵ "ماکادۆنیای باکووری" و "بۆلگارستان" و لە باکووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ "تورکیا". دەریای "ئێجە" بەلای رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەدا هەڵکشاوە و دەریای "لۆنیان" لە بەشی رۆژئاوایی ئەم وڵاتەیە و لە باکووریشەوە دەریای "کیریت" و دەریای "مەدیتەرانە" سەقامگیر بوون. "یۆنان" دوور و درێژترین بەشی سنووری لە لایەن دەریای مەدیتەرانەوە هەیە و یازدەهەمین سنووری دوور و درێژی لە جیهاندا هەیە کە ئەبێتە شوێنێک بە درێژایی 13676 کیلۆمەترەوە و لەم بەینەدا هەزاران دورگە بوونیان هەیە کە نزیکەی 227 دانە لەم دورگانە جەماوری تێدایە و خەلک تێیدا ئەژین. نزیکەی هەشتا لە سەدی وڵاتی "یۆنان" ناوچە شاخاوییەکانن کە شاخی "ئۆلەمپ" بەرزترینی ئەم شاخانەیە و بەرزاییەکەی 2918 مەترە. ئەم وڵاتە لە نۆ ناوچەی نەریتی جۆگرافییایی پێکهاتووە کە بریتین لە "ماکادۆنیا" و " یۆنانی ناوەندی" و "پێلۆپۆنیز" و "تیسالی" و "ئێپیروس" و "دورگەی ئێژە" و ترایس" و "کیریت" و "دورگەی لۆنیان".
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure