4/2/2020 02:40 PM

هاکی تویتەر لەساڵی رابردوودا!

بەپێی کۆمەڵێک راپۆرت کە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە، لەکۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک هاکێر هێرشیان کردۆتە سەر API ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە و بۆتە هۆی ئەوەی ژومارە تەلەفۆنی بەکارهێنەران بخرێتە پاڵ هەژمارە ساختەکان. هاکێرەکان بە دزەکردنە ناو یەکێک لە APIـەکانی توێتێر و چەسپاندنی ژومارە تەلەفۆنی بەکارهێنەران بە هەژماری ساختەوە، کێشەیەکی زۆریان بۆ تویتەر و بەکارهێنەرانی دروست کرد.
میکانیزمی ئەم هاکە بەم شێوەیەیە کە سەرەتا هاکێرەکان بەشوێن ئەو هەژمارانەدا ئەڕۆن کە ژومارە تەلەفوونی تۆمارکراویان هەیە. پاشان بۆ دۆزینەوەی ژومارەی بەکارهێنەران، کۆمەڵێک داخوازی ئاراستەی API تویتەر کە هۆکاری پەیوەندی نێوان ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنی تویتەرە ئەکەن و توانیان ژومارەکان بخەنە پاڵ هەژمارە ساختەکانی خۆیان. یەکێک لە وتەبێژانی تویتەر لەم بارەیەوە ئەڵێ:
کەسێک بە کەڵک وەرگرتن لە کۆمەڵێک هەژماری ساختە هەوڵی ئەوەی بوو API تویتەر exploit بکات و هەژمارە ساختەکان بخاتە پاڵ ژومارە تەلەفۆنی بەکارهێنەران. پاش تاوتوێ کردنێکی رێکوپێک، توانیمان هەندێک گۆڕان لە APIـەکەدا دروست بکەین و نەهێڵین exploit بێت.
ئەم کردەیە یەکێک لە نموونە بەرچاوەکانی سیستەمی Scrapingـە کە بەم هۆیەوە کۆمەڵێک داتای بەکارهێنەران لەلایەن هاکێرەکانەوە کۆ ئەکرێتەوە. ئەم کەسانە داخوازییەکی ئۆتۆمات ئاراستە ئەکەن بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات زانیاری بەکارهێنەران بێتە بەردەستیان. هەڵبەت ئەم زانیارییانه لەوانەتە گشتی بن و بەکارهێنەر خۆی پێشتر بڵاوی کربێتەوە.
ئەم کێشەیە تەنها رووی لە تویتەر نییە و ماوەیەک لەمەوبەر فەیسبووک و ئینستاگرامیش لەگەڵ چەندین هێرشی هاکێرەکان رووبەڕوو بوونەوە. گۆیا ئەم زانیارییانه لە "دارک وێب" ئەفرۆشرێن. بەرپرسانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئەڵێن ئەم هەژمارە ساختانه لە وڵاتانی مالیزیا، ئیسرائیل و ئێرانەوە سەرچاوەیان گرتووە. هەروەها باس لەوە ئەکەن کە ئەم کارە پشتیوانی حکوومی لە پشتە.

 

سەرچاوە: cnet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved